هێشتا شه‌ڕی داعش كۆتایی نه‌هاتووه‌ عێراق ده‌یه‌وێت سوپا بهێنێته‌ كه‌ركووك

خواكوڕك 

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی رۆژنامەوانییەکان. بەغدا پلانی داناوە فیرقەی ١٦ و ١٩ و دژەتیرۆر و ھێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا، لە ئۆپەراسیۆنی حەویجەدا بەشداری پێ بکات، دواتریش ئەو ھێزانە بۆ ئەو ناوچانە بگەڕێنێتەوە کە بەھۆی شەڕی داعشەوە چۆڵی کردوون و لەلایەن ھێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە پارێزگارییان لێ کراوە”.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی رۆژنامه‌ی باس، كه‌ له‌ سەرچاوەی سەربازیی ئاگادارەوە زانیویەتی” عێراق دەیەوێ دوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی حەویجە، چوار بنکەی سەربازی لە ھەریەک لە (حەویجە، ریاز، زاب، ئوم خەناجر) دابمەزرێنێت. لەلایەکی دیکەشەوە، باڵێکی شیعەکان دەیانەوێ ھێزێکی زۆری حەشدی شەعبی لەپەنای کۆنتڕۆڵکردنەوەی حەویجە لەنزیک کەرکووک کۆ بکەنەوە. کە ئەرکی ئەو ھێزانە لەگەڵ ھێزەکەی حەشدی شەعبی بەرپەرچدانەوەی ھەوڵەکانی سەرکردایەتیی کورد لە ھەرێمی کوردستان دەبێ بۆ گەڕاندنەوەی کەرکووک بۆ سەر ھەرێمی کوردستان، ھەر بەپێی زانیارییەکان، باڵێکی لایەنە شیعەکان ھەوڵی ئەوەش دەدا کە پرسی کۆنتڕۆڵکردنەوەی حەویجە زیاتر دوا بخات بۆ دوای ریفراندۆمی کوردستان، تا ئەو ناوچەیە لە وادەی ریفراندۆمدا لە ئاڵۆزی و شەڕدا بێت و بەو ھۆیەشەوە لەمپەر لەبەردەم پڕۆسەکە لە زۆر لەو ناوچانەی خاکی کوردستانن بە کەرکووکیشەوە، دروست بکەن.

لەمبارەیەوە پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا، شاخەوان عەبدوڵا، دانیشتووی کەرکووک و ئەندامی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بۆ هه‌مان رۆژنامه‌ی ئاشكرا كردووه‌” رێککەوتنی واژۆکراو ھەیە لەنێوان کوردستان و عێراق و ئەمەریکا، کە کەرکووک بەو ناوچانەی کە ئێستا لەژێر کۆنتڕۆڵی پێشمەرگەدایە رادەست بە ئیدارەی کەرکووک و پاراستنیان دراوەتە دەستی پێشمەرگە، بەڵام ئەوەی تێبینی دەکرێت، عێراق نایەوێ پابەندی ئەو رێککەوتنە بێت و دەیەوێ لەرێگەی کۆنتڕۆڵکردنەوەی حەویجەوە بگەڕێتەوە کەرکووک و سنوورەکانی پێش شەڕی داعش، کە ئەوکات ئەو ناوچانە بەدەست فیرقەی ١٢ و ھێزی دیجلەوە بوو، گوتیشی: “کەرکووکییەکان زۆر لە حەویجە بێزارن و نایانەوێ جارێکی دیکە بە کەرکووکەوە بلکێندرێتەوە، چونکە کەرکووکییەکان ئەزموونێکی زۆر خراپیان لەگەڵ خەڵکی حەویجە و ئەو ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوانەدا ھەیە کە لەوێوە بۆ کەرکووک دەنێردران.

Back to top button