ته‌نها موریده‌كان له‌گه‌ڵ گۆڕان ماون ئه‌و حزبه‌ پرۆژه‌ و دروشمه‌كانی شكه‌ستی هێناوه‌

خواكوڕك 

له‌باره‌وی دروشم و ئامانجه‌كانی بۆی دامه‌زراوه‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌وتۆته‌ دژایه‌تی دروشم به‌رنامه‌ سیاسیه‌كانی و چاودێرێكی سیاسی ده‌لێت له‌ئێستادا گۆڕان دژ به‌و دروشمه‌كانی خۆی وه‌ستاوه‌ته‌وه‌، له‌ 17ی شوبات داوای ئه‌وه‌ی كرد كه‌ ئه‌وان نانیان ناوێت ئازادیان ده‌وێت، به‌ڵام له‌ئێستادا دژ به‌خۆیان وه‌ستاونه‌ته‌وه‌، داوای نان ده‌كه‌ن و ئازادی ره‌د ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تاترین شكه‌ستی گۆڕانه‌ كه‌ ته‌نها موریده‌كان لێی تێناگه‌ن، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه‌ وپرۆژه‌كان ده‌نگی به‌گۆڕانداوه‌ له‌ئێستادا له‌ژێر ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌دایه‌، كه‌ گۆڕان دژ به‌خۆی وه‌ستاوه‌ته‌وه‌”.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌”د. بێوار عەلی خەسرەو، چاودێری سیاسی و مامۆستای زانکۆ لە فەرەنسا ده‌لێـ” گۆڕان نای توانیوه‌ له‌گه‌ڵ دروشمه‌كانی راستگۆ بێت و ده‌لێـ”گۆڕان دەیەوێت ئاشتیی کۆمەڵایەتی کوردستان تێک بدات، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”لە ۱۷ی شوباتی ۲٠۱۱ ئەوکاتەی کە بزوتنەوەی گۆڕان دەیگوت (نانمان ناوێ ئازادیمان دەوێ)، ئەوکاتە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای کرد کە ئەگەر گرفتیان هەڵبژاردنی پێشوەختە بکەن ئەوە بوو لە پەرلەمان دەنگ درا بۆ ئەوەی حکوومەت هەڵوەشێتەوە، بەڵام بە زۆرینەی دەنگ لە حکوومەت مایەوە و گۆڕان لەپرسی سەرۆکایەتی هەرێمیش پاشەکشەی کرد، ئێستاش دروشمی گۆڕیوە”.

هه‌روه‌ها ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ ده‌شلێـ” ئێستا گۆڕان ده‌لێت ئازادیمان بۆ چییە، ئەگەر نانمان نەبێ خەریکی ئاڵۆزکردنی دۆخی کوردستانە، بارزانی دووبارە دەرگای لێگرتنەوە و ئەوەتا گوتوویەتی فەرموون هەڵبژاردن بکەن بۆ هەر سێ سەرۆکایەتی ئەگەر بەربژێریشتان هەیە بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرموون، بەڵام گۆڕان ئەوەشیان لێگیرا و هیچیان پێ نەمایەوە، ئەوەشی خستەڕوو “گۆڕان ئێستا بیانوویەکی دیکەی هەیە و سەرەتا دەیانگوت بۆ ڕیفراندۆم بەبێ کاراکردنەوەی پەرلەمان سەرناگرێت، دواتر لەلایەن یەکێتی و پارتییەوە پێشنیاری کاراکردنەوەی پەرلەمانیان بۆ کراوە و دیسانەوە بیانوو دەگرن”.

د. بێوار عەلی خەسرەو له‌باره‌ی دژ وه‌ستانه‌وه‌ی دروشمه‌كانی گۆڕان ده‌شلێـ”گۆڕان بەردەوامە لە پێچەوانە جووڵانەوەی دورشمەکانی، ئەگەرنا ئەوەتا بازرانی دەڵێت ماوەیەک دیاری بکەن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و گوتوویانە بە هەڵوەشاندنەوەی یاسایی سەرۆکایەتی هەرێم و لەلایەکی دیکە پێیان دەڵێن وەرن لە چوارچێوەی دەستووری هەرێمی کوردستاندا ئەم گرفتانە چارەسەر بکەن و ئامادە نین ئەوەش بکەن، راشی گەیاند: “ماوەی چوار مانگ ماوە بۆ تەواوبوونی خولی پەرلەمان و گۆڕان بەدوای ئەوەدا دەگەڕێت کە دووبارە سیناریۆی ١٧ی شوبات دووبارە بکاتەوە و ئاشتیی کۆمەڵایەتی لە کوردستان بشێوێنێت، چونکە لە قازانجی ئەوە ئەوکاتە ڕووداوەکانی کوردستان دەکاتە مەرج بەسەر حزبەکانەوە و ئەمانەش ئاماژەن بەوەی گۆڕان نایەوێت، بێتە ژێر باری گفتوگۆی سیاسییەوە”.

Back to top button