ئاگره‌كه‌ی سلێمانی به‌رده‌وامه
خواكوڕك
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك ئه‌مرۆ 4ی 7ی 2017 له شاری سلێمانی ئاگر له كۆگایه‌كی سووته‌مه‌نی كه‌وته‌وه، به‌هۆیه‌وه، چه‌ندین كه‌س بریندار بووه، زیانی زۆریشی به‌ر كۆگایه‌یه‌كی سووته‌مه‌نی كه‌وتووه، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی تا ئێستا ئاگره‌كه‌ی سلێمانی به‌رده‌وامه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌خواكوڕكی راگه‌یاند ئه‌مرۆ ئاگر له كۆگایه‌كی سووته‌مه‌نی كه‌وته‌وه، 15 كه‌س بریندار بوون و سێ له‌و كه‌سانه كارمه‌ندی كارمه‌ندی به‌رگری شارستانین و ده‌لێت هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ش به‌هۆی مۆلیده‌ی گواستنه‌وه‌ی به‌نزین بووه، كه 3 تانكه‌ر و 4 كۆگایی سوته‌مه‌نی گڕی گرتووه”.
به‌رگری شارستانی سلێمانی رای گه‌یاند، كه سه‌رقاڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن، توانیویانه ئه‌وه كۆنترۆڵ بكه‌ن كه ئاگره‌كه نه‌گوازێته‌وه، بۆ كۆگاكانی تری سووته‌مه‌نی، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ش به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی ده‌لێـ” ئه‌و رووداوه هیچ زیانی گیانی نه‌بوونه، ئه‌وانه‌شی بریندار بوونه، برینه‌كه‌یان سووكه”.