په‌رله‌مانی به‌ریتانیا: پشگیری له‌ سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كات

خواكوڕك 

ئه‌مرۆ 4ی 7ی 2017 له‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت دا له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، له‌كوردستاندا باس له‌هۆكاره‌كانی پاڵنانی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان، ده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیا، پشگیری له‌ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كه‌ن”.

لە دانیشتنەکەدا، ھەر یەک لە لێژنەکانی پەرلەمانی بەریتانیا، باسیان لە ھەرێمی کوردستان کرد، لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بە پێویستی زانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ھاوکاری ئاوارەکانی کوردستان بکات، ھاوکات کوردستانی بە نموونەی پێکەوە ژیانی فرەنەتەوە و ئایینەکان دانا و پارتی كاری به‌ریتانی پشگیری خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان راگه‌یاند”.

هه‌ر له‌باره‌ی قوربانیه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و بۆ پێكه‌وه‌ژیانی له‌كوردستاندا لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ئەوەشی خستەڕوو: “ھەزار و 500 پێشمەرگە بۆ پیکەوەژیان شەھید بوونە، کەچی بەغدا لە جیاتی ھاوکاریی ھەرێمی کوردستان بکات، بودجەی بڕیوە”

نەدیم زەھاوی، ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا، جەختی لەوە کردەوە: “دەبێ رێز لە ئیرادەی خەڵکی کوردستان بگیرێت”.جەختیشی لەوە کردەوە: “ریفراندۆم تاکە فریاد ڕەسە بۆ کورد، دەبێتە ھۆی سەقامگیری ناوچەکەش، چونکە کورد بە درێژای مێژوو رووبەڕووی ستەم بوونەتەوە”.

Back to top button