جەنراڵ ڕۆناڵد گریفس:پێویستە پشتگیری سەربەخۆیی کوردستان بین

خواكوڕك
لە وتارێکیدا تایبەت بە پرسی سەرخۆیی کوردستان جەنڕاڵێکی خانەنشین کراوی ئەمریکی داوا لە ئەمریکاو ئەوروپا دەکات پشتگیری سەربەخۆیی کوردستان بکەن و دۆستایەتی کوردەکان لە ناوچەکە بە گرنگیەوە چاو لێ بکەن”.
جەنراڵ ڕۆناڵد گریفس نوسەرو جێگری سەرۆکی سوپاسالاری ئەمریکا کە وەک نوسەرێکی دیاریش لە ڕۆژنامە دیارەکانی ئەمرێکا ڕاوبۆچونەکان جێگای بایەخن تیشک دەخاتە سەر دۆستایەتی کورد و ئەمریکاو دەڵێت کوردەکان لەناوچەکە باشترین دۆستی ئەمریکیەکانن و دەبێت ئەوە بزانین کە بە هاوکاریەکی کەمی سەربازی لە لایەن حکومەتی عێراقەوە توانیان لە جەنگی دژی داعش سەرکەوتنی مەزن بەدەست بخەن.
ئەو نوسەرە لە بەشێکی تری وتارەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کەمە نەتەوەکان لە کوردستان بە ئارامی دەژین و هەرێمەکەش بۆتە ئارامترین ناوچە بۆ هموو پێکهاتەکان.
ههر له بەشێکی تری وتارەکەیدا جەنڕاڵە ئەمریکیەکە داوا دەکات کە وەک سەرۆک بارزانی ئاماژەی پێکردووە پرسی دەوڵەتی کوردستان پێویستە بە ئاشتی بێتە دی و لەو ڕووەوە داوا لە ئەمریکیەکان دەکات هاوکار بن چونکە گەر وا نەکەن ئەوا ئەزمونی یۆگۆسلافیا و کوشتن و کاولکاری دووبارە دەبێتەوە و تاوانبارانی جەنگ کاولکاری و کوشتارگە دەخولقێنن.