دڵشاد شەعبان : با هەموو دنیا بزانن تاكو سێ ساڵی تر فرۆشتنی نەوتی هەرێم روسنەفت خاوەنداریەتی دەكات

 

خواكوڕك
“دڵشاد شەعبان” جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سروشتییەكان لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایگەیاند ” هەرێمی كوردستان گرێبەستی كڕینی نەوتی لەگەڵ ( روس نەفت ) واژۆ كردووە ، بۆیە نەوتی هەرێمی كوردستان دەدرێت بەوان و ئیتر پەیوەندی بە هەرێمەوە نامێنێت و ئازادن بۆكوێی دەبەن و دەبێتە موڵكی ئەوان و خۆیان كڕین و فرۆشتنی پێوە دەكەن ، عێراقیش بەهەمان شێوەی ئێمە نەوت دەفرۆشێت “.
جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سروشتیەكان لە پەرلەمانی كوردستان دەنگۆی ڕاگرتن و گێڕانەوەی كەشتییەك كە نەوتی هەرێمی كوردستانی باركردووە ،ڕەت دەكاتەوەو ڕاشیگەیاند ” هەرێمی كوردستان ڕاستەوخۆ نەوت نافرۆشێت تا بیگەڕێننەوە ، تاسێ ساڵی تر خاوەنداریەتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ كۆمپانیای روس نەفتە ، نەئێمەو نەهیچ وڵاتێك ڕاستەوخۆ خاوەنداریەتی فرۆشتنی نەوت ناكات ، هەمووی لە ڕێگەی كۆمپانیاكانەوە دەفرۆشرێت و دوای فرۆشتنی بۆ ئاسیا و ئەمریكا یان هەر وڵاتێكی تر دەگوازرێتەوە “.
هەروەها “دڵشاد شەعبان ” جەختیش دەكاتەوەو دەڵێت ” با هەموو دنیا بزانێت نەوتی هەرێمی كوردستان ئێستا لە وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیاو وڵاتاندا هەیە ، با هەمووانیش ئەوە بزانن تاكو سێ ساڵی تر نەوتی هەرێمی كوردستان بەكۆمپانیای روسنەفت فرۆشراوە “.

Back to top button