كۆریای باكور موشەكێكی نوێی كیشوەربڕی تاقیكردەوە
خواكوڕك
تەلەفیزیۆنی كۆریای باكور بڵاویكردەوە كە دەسەڵاتدارانی كۆریای باكور سەركەوتوو بون لە تاقیكردنەوەی موشەكێكی مۆدێرنی كێشوەربڕ كە توانای هەیە بگاتە دوترین خاڵی گۆی زەوی ، موشەكەكە بە ئاراستەی زەریای هادی تاقیكراوەتەوە و ماوەی 40 دەقیقە لە ئاسماندا ماوەتەوەو دواتر كەوتووەتە ئاوەكانی ژاپۆن لە زەریای هادی .
ماڵپەری (بی بی سی ) ڕایگەیاند ” بەهۆی ئەوەی هەریەك لە كۆریای باشور و ژاپۆن و ئەمریكا لە لوتكەی (20) بەشداری دەكەن ، لەوانەیە هەرسێ ووڵات لە لووتكەدا نارەزایەتی دەرببڕن “.
لەماوەكانی ڕابردوودا چەندین جار بەرپرسانی كۆریای باكور موشكی پێشكەوتوویان تاقیكردووەتەوە وهەڕەشەیان لە ئەمریكا كردووە كە ئەگەر هێرشیان بكاتە سەر چەكی ئەتۆمی بەكار دەهێنێت .