لەسەر هاوكاری كردنی تیرۆر دادگایەكی كەنەدی بەبڕی 1.7 ملیار دۆلار سزای ئێران دەدات
خواكوڕك
دوای ئەوەی دادگای (ئۆنتاریۆ)ی كەنەدی بە تۆمەتی هاوكاری كردنی تیرۆر بڕیاری سزادانی ولاتی ئێرانی دا, دادگایەكی تێهەڵچوونەوەی كەنەدی، پشتگیری لە بڕیاری دادگاكە كرد، ئەوەش دوای چەند ڕۆژێك لە بڕیاری دادگایەكی فیدڕاڵی ئەمریكی لە مانهانتن لە نیویۆرك دێت، كە تێیدا بڕیار درا بە دەستبەسەرداگرتنی ناوەندێكی بازرگانی 36 نهۆمی، بۆ قەرەبووی قوربانیانی تاوانە تیرۆریستییەكان.
وەك یەكەم كاردانەوەی فەرمیش، محەمەد ڕەزا نوبخەت، گوتەبێژی فەرمی حكوومەتی ئێرانی، ڕەتی كردەوە، كە ئاگاداری ئەو بڕیارە بێت.
لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی (نەشیناڵ پۆست)ی كەنەدی، لە ژمارەی ئەمڕۆیدا (سێ شەممە 4/ 7/ 2017) بڵاوی كردەوە، دادگا تانەیەكی ئێرانی لە بڕیارەكە، ڕەت كردەوە.
پێشتر دادگای فیدڕاڵی كەنەدی، حوكمێكی دەركرد كە تێیدا تاران بە پشتیوانیكردن لە تیرۆر تۆمەتبار دەكات و بڕیاری دا، دەست بەسەر چەندین كەرەستە و موڵكدا بگرێت بۆ قەرەبووكردنەوەی قوربانیانی كردەوەیەكی تیرۆریستی كە تاران ڕێكیخستووە و لەلایەن حزبوڵای لوبنانی و بزووتنەوەی حەماسی فڵەستینییەوە لە تەمووزی 2016 ئەنجام دراوە.
بەپێی بڕیارەكەی دادگا، هەر خێزانێكی ئەمریكی كە لە هەشت كردەوەی تیرۆریستیدا لەنێوان ساڵانی 1983 بۆ 2002 ئەنجام دراون و قوربانییان داوە، قەرەبووی دارایی بكرێنەوە، پارەكەش لە سەروەتی گواستراوە و نەگواستراوەی سەر بە حكوومەتی ئێرانی لە كەنەدا، دابین دەكرێت.