ئاوێنه: ئێران و مالیكی داوا ده‌كه‌ن ئاڵا تاڵه‌بانی له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه
خواكوڕك
دوای ئەوەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بڕیاری گۆڕینی سەرۆكی فڕاكسیۆنی حزبەكەیان لە پەرلەمانی عێراق دەركرد, تا ئێستا كێشه‌ی سه‌ره‌كی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به چاره‌سه‌ر نه‌كراوی ماوه‌ته‌وه و به گوێره‌ی مانشێتی ژماره‌ی ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌ی ئاوێنه، ئاڵا تاڵه‌بانی كه پێشتر ره‌چه‌ڵه‌كی بنه‌ماڵه‌كه‌ی گه‌ڕاندبوویه‌وه بۆ عه‌شیره‌تێكی شیعه هانای “بۆ مالكی و ئێران بردووه، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ناچار بكه‌ن، له پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه”.
ئاوێنه له ژماره 583ی رۆژی سێشه‌ممه 4ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2017دا نووسیویه‌تی: “ململانێ بۆ گۆڕینی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق توندتر ده‌بێته‌وه”. رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به ورده‌كاری ئه‌و كێشه‌یه كردووه، كه تا ئێستا له نێوان دوو به‌ره‌ی ناو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیدا به چاره‌سه‌ر نه‌كراوی ماوه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده رۆژی 12ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2017، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بڕیاریدا ئاڵا تاڵه‌بانی دوور بخاته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ نه‌كراوه.
له نوێترین پێشهاتیشدا له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه ناوی هه‌ریه‌ك له جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی و لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی به‌سه‌ره‌وه‌یه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، كه “ده‌بێت بڕیاره‌كه‌ی 12ی حوزه‌یران جێبه‌جێبكرێت”، به‌ڵام ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه دوای ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، كه “رۆژی یه‌كی ته‌مموز/ یۆلیۆ، به ئاماده‌بوونی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بڕیاری پێشووی خۆی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و رایگه‌یاند، ئاڵا تاڵه‌بانی له پۆسته‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه، جێگری سكرتێری گشتی له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شدار نه‌بووه”.
بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی ئاڵا تاڵه‌بانی له بنه‌ڕه‌تدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتگیری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كه له 29ی ئایار/ مایۆی 2017 ئه‌نجامدرابوو، تێیدا به ره‌سمی ئاڵا له پۆسته‌كه‌ی “ئیعفا” كرابوو.
رۆژنامه‌ی ئاوێنه ئاشكرایكردووه، “دوای ده‌ركردنی بڕیاری لادانی ئاڵا تاڵه‌بانی له پۆسته‌كه‌ی، ناوبراو به‌یاننامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی كوتله شیعییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كردووه”.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا تاڵه‌بانی “دژی بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی وه‌ستاوه‌ته‌وه و ئه‌و بڕیاره‌ی به سزای سیاسی له هه‌مبه‌ر ده‌نگدانه‌كانی به یاسای حه‌شدی شه‌عبی و لادانی هۆشیار زێباری وه‌زیری پێشووی دارایی عێراق وه‌سفكردووه”.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه، كه ئۆفیسی سه‌ره‌كی له شاری سلێمانییه، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، “ئاڵا تاڵه‌بانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ر هه‌مان رۆژی ده‌رچوونی بڕیاره‌كه له دژی، سه‌ردانی به‌غدای كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به په‌له چاوی به نوری مالكی بكه‌وێت”.
ئاوێنه له زاری سه‌رچاوه‌كانییه‌وه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، “له‌و سه‌ردانه‌یدا ئاڵا تاڵه‌بانی داوای له مالكی كردووه بۆ مانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌یدا و پشتیوانیكردنی بێته سه‌ر خه‌ت و هه‌م مالكی خۆی و هه‌م له رێگه‌ی ئێرانییه‌كانه‌وه كار بۆ مانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌یدا بكه‌ن”. به پاساوی ئه‌وه‌ی “له لایه‌ن پارتییه‌وه دژایه‌تی ده‌كرێت”.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه بۆ جاری دووه‌م، ئاڵا تاڵه‌بانی رێگه‌ی به‌غدای گرتووه‌ته به‌ر و له رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانی به‌غدای كردووه بۆ ئه‌وه‌ی نوری مالكی ببینێت.
ئاوێنه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، “دوای هه‌وڵه‌كانی ئاڵا تاڵه‌بانی، نوری مالكی و ئێرانییه‌كان به هانایه‌وه هاتوون و له‌سه‌ر ئاستی باڵا داوایان له یه‌كێتی كردووه ئاڵا له پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه”. ئه‌مه له كاتێكدایه، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی مالكی وه‌ك هه‌وڵی ده‌ره‌كی و ده‌ستتێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی حزبێكی سیاسی هه‌رێمی كوردستان لێكده‌درێنه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌یدا رۆژنامه‌ی ئاوێنه نووسیویه‌تی: “تاڵه‌بانی به‌وه به‌ناوبانگن كه به ره‌چه‌ڵه‌ك ده‌چنه‌وه سه‌ر به‌نی ئه‌سه‌د”، ئه‌م قسه‌یه‌ی ئاڵا تاڵه‌بانی له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵه‌كه‌ی نوری مالكیدا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له كوردستاندا لێكه‌وته‌وه، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نه‌سه‌بی تاڵه‌بانییه‌كان بۆ خێڵێكی ناوداری شیعه، هه‌رچه‌ده ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانیشی لێكه‌وته‌وه، باشترین گوزارشت له په‌یوه‌ندی توندوتۆڵی ئاڵا تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ هێزه شیعییه‌كان ده‌كات به تایبه‌تی حزبی ده‌عوه‌ی سه‌ر به نوری مالیكی”.
له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: “ئاڵا تاڵه‌بانی له دوو پێشهاتی گرنگدا سه‌لماندوویه‌تی، كه چه‌ند به ته‌نگ پاراستنی ئه‌م په‌یوه‌ندییه توندوتۆڵه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ مالكی. یه‌كه‌میان: له ده‌نگدان به یاسای حه‌شدی شه‌عبی، كه به بێ پرسكردن به مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی داوای له فراكسیۆنی یه‌كێتی كرد ده‌نگی بۆ بده‌ن. دووه‌میشیان له مه‌سه‌له‌ی متمانه سه‌ندنه‌وه له هۆشیار زێباری، دیسان به پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی راگه‌یه‌ندراوی حزبه‌كه‌ی كه مه‌لا به‌ختیاری كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی وتبووی: رای ره‌سمی یه‌كێتی دژ به متمانه سه‌ندنه‌وه‌یه له هۆشیار زێباری و ئه‌مه‌شمان به ئاڵا تاڵه‌بانی وتووه، به‌ڵام ئاڵا تاڵه‌بانی به ئاشكرا له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستی بۆ متمانه سه‌ندنه‌وه له هۆشیار زێباری به‌رز كرده‌وه.