بەڤیدیۆ:بەهۆی خراپی و ژەهراوی بەنزینی ئێران, لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێك دەسوتێت

خواكوڕك
بەهۆی خراپی جۆری بەنزینەوە ئوتۆمبێلێكی تەكسی لەجۆری كرۆلا لە شەقامی مەولەوی شاری سلێمانی ئاگری گرت .
“دكتۆر غالب محەمەد ” سەرۆكی لیژنەی وزەو سامانە سروشتیەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڤیدیۆی سوتاندنی ئوتۆمبیلێكی تەكسی لە شەقامی مەولەوی شاری سلێمانی بڵاوكردەوەو دەڵێت ” كاتێك من دەلێم نابێت بەنزینی كوالێتی خراپ هاوردە بكرێت و دەڵێم نابێت RVP كەی لە هاویندا زیاتر بێت لە (60) و ڕێگری لەهاوردەكردنی ئەو جۆرە بەنزینە دەكەم ، كەچی خەڵكی ناشارەزا لە خۆیانەوە دەستیان كردووە بە قسەكردن لەسەرمان “.
ماوەی مانگێكە زیاتر لە پەنجا تەنكەر بەنزینی كوالیتی خراپ وژەهراوی و لە سنوری پەروێزخانەوە هاوردەی شاری سلێمانی دەكرێت ، كە بووەتە هۆكاری دروستبوونی ترس و زیان گەیاندنی بە ئوتۆمبیلەكان و سوتاندنی (فۆیل پەمپەكانیان ) بێ ئەوەی بیر لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان بكەنەوە .

Back to top button