ئاڵاتالەبانی هێڕشی توند دەكاتە سەر رێزان شێخ دلێر دەلێت لەسەر درۆ نات دەمە دادگا

خواكوڕك
دوای ئەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بڕیاری دا كە سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق بگۆرێت لەڵام تا ئێستا نەتوانرا ئاڵاتالەبانی بگۆڕدێت, رۆژنامەیەكی سلێمانیش ئاشكرای دەكات كە نەگۆڕانی تالەبانی پەیوەندی بە داوای ئێران و مالیكیەوە هەبووە, وە پەرلەمانتارێكی یەكێتی پێشتر رایگەیاندبوو مالیكی داوای لە یەكێتی كردووە كە ئاڵاتالەبانی نەگۆڕن.

ئاڵا تالەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە روونكردنەوەیەك كە وەك وڵامێك بۆ هەوڵی ئەمڕۆی رۆژنامەی ئاوێنە, نوسیویەتی دەلێت:” هەواڵەكە دورە لە راستی داوا لە سەرەنوسەری رۆژنامەكە دەكات بەڵگەكانی بخاتەڕوو, ئەمە لە كاتێكدا كە رۆژنامەكە پشتی بەستووە بە چەند پەیامێكی وەتس ئاپ ئەمە بە بەڵگە قبول ناكەم”

ئاڵا تالەبانی لە درێژەی روونكردنەوەكەی هێرشی توند دەكاتە سەر ( رێزان شێخ دلێر) ئەندامی پەرلەمانی یەكێتی لە بەغدا, دەلێت:” سەبارەت بە لێدوانی( رێزان شێخ دلێر) بۆ رۆژنامەی ئاوێنە لێرەوە پێی رادەگەیەنم (دلێرانە) هەرچی بەڵگەیەكی لەبەردەستە لەسەر سەردانی مالكی و پەیوەندیكردن بەسەركردایەتی یەكێتی یەوە بڵاوی بكاتەوە چونكە نامەوێت بە تۆمەتی درۆكردن و تەشهیر كردن بیدەمە دادگا”

 

Back to top button