شابەندەر: نە عەبادی و نە باوكی عەبادی لە وڵاتدا ناتوانێت عێراق یەكبخاتەوە

خواكوڕك
دابەش بوونی عێراق لە رووی سیاسی و سەربازی خاك لە ئێستادا لەسەر ئاستی نتاوەندی میدیایی جیهانی قسەی لەبارەوە دەكرێت, سەركردەیەكی عەرەبیش رایدەگەیەنێت لە ئێستادا بە هۆی دابەش بوونی عێراق بە فیعلی كەس ناتوانێ‌ بڕیارێكی نیشتمانی بدات لە هەمو عێراق جیًبەجێ بكرێت.
عەزیز شابەندەر ئەندامی پێشوی دەوڵەتی یاسای نوری مالیكی بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند “نە حەیدەر عەباد و نە باوكی حەیدەریش ناتوانێت بڕیارێكی نیشتمانی و یەكلاكەرەوە و مێژوویی بۆ عیراق بە تەنها بدات”.
عیزەت شابەندەر ئاماژەی بەوەشداوە” ئەمریكا بە رێككەوتنێكی هاوبەش لەگەڵ ئێران نەخشەی سیاسیی عیراقیان لەسەر تایەفە و پێكهاتە داڕشتووە، بۆیە نە حەیدەر و نە باوكی حەیدەریش ناتوانێت بڕیارێكی مێژوویی بدات سەبارەت بە عیراق”.
شابەندەر ئەوەشی وتوە “بەشێك لە بەرپرسانی عێراق دەیانەوێت وڵاتەكە بەلای ئەمریكادا بەرن و بەشێكی دیكەشیان بیدەنە پاڵ ئێران”.
شابەندەر وتوشیەتی “لەناو هیچ كام لە سیاسییەكانی عێراق بە كورد و شیعە و سوننەوە سەركردایەتییەكە لە هەڵوێست داماڵدراون و ناتوانن هەڵوێستی نیشتمانییان هەبێت”.
ئەو سیاسەتمەدارەی عێراق جەختی لەوەشكردوە “تەنها كودەتایەك بەسەر نەخشەی ئێستای سیاسی عیراق وڵاتەكە لە وڵاتیكی دابەشكراوەوە دەگۆرێت بۆ نەخشەیەكی سیاسی كە سەرجەم پێكهاتەكان كۆبكاتەوە, ئەگینا نەخشەكە دابەشكراوە”.

Back to top button