نۆك یه‌كێكه‌ له‌و خۆراكانه‌ی كه‌ به‌ده‌یان سودی هه‌یه‌ تا ئێستا كه‌م كه‌س زانیویه‌تی

خواكوڕك

نۆک (ناوی زانستی: Cicer arietinum یان Cicer) دانه‌وێڵه‌یه‌كه‌ لە خێزانی پاقله‌مه‌نییه‌كان  و سەر بە بنخێزانی لۆبییه‌كانه‌ ، لە ھەموو جیھاندا ناسراوە و بە چەندین جۆر و شێوە خواردنی لێ دروست دەکرێت.

نۆك به‌رهه‌مێكی دانه‌وێڵه‌یه‌ییه‌ و چه‌ندان سوودی گرنگی هه‌یه‌ بۆ مرۆڤ له‌وانه‌:-

  1. کرمکوژە و میزھێنەرە و خوێنی سوڕی مانگانەی ژنان زیاد دەکات.
  2. بۆ نەرمکردن و ئازاری سینگ نۆکی کوڵاو باشە.
  3. بۆ توانایی جنسی نۆک بەکوڵاوی باشە یان پیاڵەیەک نۆکی سپی شەو لە ناو ئاو دابنێ بەیانی نۆکەکە بە خاوی بخورێت و ئاوەکەش بە کەمێک هه‌نگوین بخورێت.
  4. ئاوی نۆک بۆ ددان و پووک و زه‌ردوویی (زەرتک) باشە.
  5. بە ڕۆنی نۆک سەر چەور بکەی بۆ ژانەسەر و بەھێزی موو باشە.
  6. بە ڕۆنی نۆک میزڵدان چەور بکرێ بۆ توانای جنسی باشە.
  7. نۆک بۆ كه‌م خوێنی و باداری (ڕۆماتیزم) و فه‌قه‌رات بەسوودە.
  8. نۆک لەگەڵ ھەنگوین بۆ شێرپه‌نجه‌ و پەستانی خوێن باشە.
  9. نۆکی ڕەش بۆ فڕێدانی منداڵی مردووی ناو ڕەحم و میز گیران باشە.
  10. نۆکی ڕەش بۆ ژانەسەر و زەردی ڕوخسار و پەڵەی پێست و بەھێزکردنی موو و ئازاری جومگەکان باشە کە وەکوو مەڵحەم شوێنەکانی پێ چەور دەکرێت.
  11. بە برژاوی و بە گەرمی بۆ مایەسیری باشە.
Back to top button