شێلم هۆكاری پاراستنی كۆڵۆنه لە تووشبوون بە گرێی شێرپەنجەیی و چهندان سودی تری ههیه
خواكوڕك
شێلم سهوزهیهكی نیشاستەییە، بەڵام ئەو وزەیەی كە تێیدایە سێجار كەمترە لەو بڕە وزەیەی كە لە هەمان بڕی پهتاتهدایه. شێلمگەلێك ماددەی خۆراكی گرنگ لەخۆدەگرێت بۆ نموونە، ڤیتامینC ، ڤیتامین E ریشاڵ، فۆلیك ئەسید،ڤیتامین B5، ڤیتامین B1 ، ڤیتامین B2، ڤیتامین B3 ،ڤیتامین B6، كۆپهر، مهنگهنیز، پۆتاسیۆم، مهگنسیۆم.
سوودە تەندروستییەكانی خواردنی شێلم بریتین لە: سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان لە ئاوسان و ئازار و سخبوون، بەهێزكردنی بەرگری لەش بەرانبەر بە نەخۆشییەكان، پاراستنی كۆڵۆن لە تووشبوون بە گرێی شێرپەنجەیی، پاراستنی خوێنبەرەكان لە تووشبوون بە رەقبوون بەوەی كە ماددە دژەئۆكسانەكانی ناو شێلم دژی مادده یان كۆلكە سەربەستەكان دەوەستن و نایەڵن كە كۆلیستیرۆلی خەراپ LDL بە كرداری ئۆكسان لەسەر ناوپۆشی خوێنبەرەكاندا بنیشێت، باشتركردنی تەندروستی سییەكان بەوەی كە هەوكردن و نیشانەكانی هەوكردن سووك دەكات بەتایبەتی هەوكردنی بۆڕی ههوا كە زیاتر لە جگەرەكێشەكاندا بەدی دەكرێت، هەروەها خواردنی شێلمبەهۆی رێژە بەرزەكەی ڤیتامینE رۆڵی هەیە لە پاراستنی خانەكانی مێشك لە كزبوونی فرمانەكانیان كە پەیوەستن بە بەساڵاچوون. شێلم بۆ دروست کردنی شهلهم بە کار دێت کە چێشتێکی کۆنی کوردییە.