سێ چه‌كداری مه‌ترسیداری داعش له‌م شاره‌ی كوردستان ده‌ستگیركران

خواكوڕك

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ شاری كه‌ركوك سێ چەکداری داعش لەنێو شار دەستگیرکران كه‌ تۆمه‌تبارن به‌ ماده‌ی 4ی تیرۆر.

(عه‌مید سه‌رحه‌د قادر) بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک رایده‌گه‌ێنێت” به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ كاتژمێر 01:00 ی شه‌و، لە گەڕەکی نەسری شاری کەرکووک سێ چەکداری داعشمان دەستگیرکرد، ئه‌م چه‌كدارانه‌ی داعش بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تووندوتیژی دزەیان کردبووە نێو شاری کەرکووك،  داواكراون بەپێی ماددەی چواری تیرۆر.

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌” ئەو سێ چەکدارە خەڵکی حەویجەن و بەپێی دانپیانانی خۆیان بەشدارییان لە چەندین هێرش بۆ سەر پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکان کردووە

Back to top button