به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ئافره‌تێكی 21 ساڵان كوژرا له‌م شاره‌ی كوردستان

خواكوڕك

به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ له‌ قه‌زای به‌رده‌ڕه‌شی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك ئافره‌تێكی 21 ساڵان كوژرا.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) له‌ لە ناحیەی روڤیای سنووری قەزای بەردەڕەش سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك ئافره‌تێك بەناوی (هـ . ج . ح) تەمەن 21 ساڵ كوژرا و هۆكاری كوژرانه‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ گوته‌ی پۆلیسی دهۆك.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوو” چەندین حاڵەتی دیكەی كوشتن لە شارەكانی هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه‌، به‌ پێی راگه‌یاندراوێكی دەستەی مافی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ” له‌ مانگی 6دا 24 حاڵەتی كوشتن و خۆكوشتن تۆماركراوە، كه‌ زۆربه‌یان ئافره‌تن.

Back to top button