فه‌رمانده‌ی هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كان سوپاسی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

خواكوڕك

مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی سەربازی و سیاسیی ئەمەریكا كرد و باسیان له‌ رۆڵ و ئازایه‌تی پێشمه‌رگه‌ كرد له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان، و ئاماژه‌یان به‌ كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی موسڵ كرد و هه‌ردوولا دووپاتی پارێزگاری كردن له‌ خه‌ڵك و پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی موسڵ كرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی مالپه‌ڕی سه‌رۆمایه‌تی هه‌رێم، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 17ی ئابی 2016 لە سەلاحەدین، به‌ڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی هاوبه‌شی سه‌ربازی و سیاسی ئه‌مریكی كرد. ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ پێكهاتبوون له‌ جەنەڕاڵ مەك فارلاند فەرماندەی هێزە هاوپەیمانەكان لە عێراق و ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و جەنەڕاڵ تاون سێند شوێنگرەوەی فەرماندەی هێزە هاوپەیمانەكان لە عێراق و كێن گرووس كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر و ژمارەیەك بەرپرس و ڕاوێژكاری سوپای ئەمەریكا.

لە دیدارەكەدا فەرماندەی هێزە هاوپەیمانەكان لە عێراق كە كۆتایی بە ئەركەكانی لە عێراق هاتووە، فەرماندەی نوێی هێزی هاوپەیمانان لە عێراقی بە سەرۆك بارزانی ناساند و سوپاسی ڕۆڵی سەرۆك بارزانیی لە شەڕی تیرۆریستانی داعش كرد و پێزانینی بۆ ئازایەتی و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان هەبوو.

هەر لە هەواڵەكەدا هاتووە سەرۆك بارزانی سوپاسی ماندووبوونی جەنەڕاڵ مەك فارلاندی كرد كە لە ماوەی خزمەتیدا لە عێراق ڕۆڵێكی بەرچاوی لە هەماهەنگی و شەڕی تیرۆریستاندا هەبووە و هیوای سەركەوتنی بۆ فەرماندەی نوێی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق خواست. هەر لەم كۆبوونەوەیەدا باس لە سەركەوتنەكانی ئەم دواییەی هێزی پێشمەرگە كرا و تیشك خرایە سەر تەحەدیات و كۆسپ و تەگەرە سەربازی و سیاسییەكانی بەردەم ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی موسڵ و هەردولا جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە خەڵك و پێكهاتەكانی پارێزگای موسڵ بەشێك بن لە چارەسەری سەربازی و سیاسیی لە هەردوو قۆناغی ئازادكردن و دوای ئازادكردنی موسڵ.

131159059267028945

Back to top button