گۆڕان دوای دوو ساڵ له‌ تێكدانی یه‌كرێزی لایانه‌ سیاسیه‌كان تازه‌ له‌مه‌ تێده‌گات

خواكوڕك 

به‌هار محموود ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی گۆڕان له‌ به‌رنامه‌ی رووداوی ئه‌مرۆی كه‌ناڵی رووداودا، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانیش به‌ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئێستای كارا بكرێته‌وه‌، ده‌بێت سه‌ره‌تا رێكه‌وتنێكی حزبی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكرێت، مه‌گه‌ر نا كاراش بكرێته‌وه‌، په‌رله‌مان ناتوانێت یاسا ده‌ر بكات، ده‌لێـ” ده‌بێت رێكه‌وتنێك له‌نێوان لایانه‌كان بكرێت بۆ چۆنیه‌تی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان”.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ پێش 23ی حوزه‌یران به‌شێك له‌لایانه‌ سیاسیه‌كان بابه‌تی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ بابه‌تێكی سیاسی و یاسایی زانی و رایانگه‌یاند، ده‌بێت به‌رێكه‌وتنی حزبی ئه‌و پرسه‌ یه‌كڵا بكرێته‌وه‌، به‌ڵام چوارلایانی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیان بۆ بابه‌تی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان برد بێ رێكه‌وتنی سیاسی، له‌ 23ی حوزه‌یرانی ساڵی 2015، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ 19ی ئابی هه‌مان ساڵ حزبه‌كان به‌ ئاماده‌بوونی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مریكا و به‌ریتانیا، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێكه‌وتن، كه‌ كۆبوونه‌ی 19ی دوابخرێت بۆ ئه‌وه‌ی لایانه‌كان له‌سه‌ری رێك بكه‌ون، به‌ڵام گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی نه‌چوونه‌ ژێر باڵی ئه‌و رایه‌، كۆبونه‌وه‌ی 19ی ئابیان كردوو رێژی یاسایی ئه‌ندام په‌رله‌مان ته‌واو نه‌بوو شكه‌ستی هێناو به‌م هۆیه‌شه‌وه‌، هێرشكرایه‌ سه‌ر باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ سلێمانی”.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ چاودێرانی سیاسی پێان وایه‌، دووساڵی رابردوو كه‌ پڕ بوو له‌ شه‌رپێفریشی و هه‌ڵمه‌تی میدیایی و به‌كار هێنانی خه‌ڵك بۆ مه‌به‌ستی سیاسی گوایه‌ گۆڕان پێداگری ده‌كات له‌ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌ماندا و بێ ئه‌وه‌ی حزب ده‌ستێوه‌ردان بكات، به‌ڵام پاش دوو ساڵ تازه‌ ده‌لێت ده‌رێت له‌رێگای حزبه‌كانه‌وه‌ رێكه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت، كه‌وایه‌ ئه‌م حزبه‌ زه‌مه‌نی كوردی له‌ هه‌ستیارترین دۆخی ناوچه‌كه‌ وه‌ستاندووه‌، ئه‌مه‌ش شایانی هه‌ڵوێسته‌ له‌سه‌ر كردنه‌، كه‌ گۆڕان ماده‌م ده‌زانێت ده‌بێت به‌رێكه‌وتنی حزبی چاره‌سه‌ر بكرێت بۆچی ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ی له‌و عینادیه‌، ناتێگه‌یشتوویه‌، به‌فیرۆدا؟ دۆخی دوو ساڵی رابردووی كوردستانی به‌و جه‌هه‌مه‌مه‌ سپارد”.

Back to top button