پارتی یه‌كێتی وه‌ك نامه‌به‌ر قبوڵ ناكات
خواكوڕك
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له دانووستاندنه‌كانی دا له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان دوو پێشنیاری كرد بۆ كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، كه بریتی بوون له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به سه‌رۆكایه‌تی به‌ته‌مه‌نترێن، په‌رله‌مانتاری كوردستان، كه ئه‌مه له‌لایان پارتیه‌وه قبوڵكرا، به‌ڵام گۆڕان ره‌دی كرده‌وه، پاشا یه‌كێتی له دواین دانووستاندندا، پێشنیاری كرد پارتی رێگا بدات یوسف محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتی دانیشتنێك بكات، پاشان سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بدرێته‌وه، به گۆڕان و ئه‌و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیه بگۆڕدرێت، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ش پارتی قبوڵی پێشنیاری یه‌كێتی كرد، كه‌چی گۆڕان ره‌دی كرده‌وه، ئه‌مه‌ش دووه‌مین پێشنیاری یه‌كێتی بوو كه پارتی قبوڵی كرد، به‌ڵام یه‌كێتی ته‌نها پێشنیاری كرد، هیچ جوڵه‌یه‌كی سیاسی له‌سه‌ر ئه‌م جۆڕه پێشنیارانه نه‌كردوو، خۆشی له پێشنیاره‌كان بێ به‌ری كرد”.
له‌و باره‌یه‌وه فرسه‌ت سۆفی ئه‌ندام په‌رله‌مانی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، ئێمه له‌سه‌ر دوو پێشنیاری یه‌كێتی هه‌نگاومان نا، بۆ كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، به‌ڵام هه‌ردوو پێشنیاره‌كه له‌لایان گۆڕان ره‌د كرایه‌وه، كه‌چی یه‌كێتی هیچ هه‌ڵوێستێكی نیه، ناتوانێت پێته پێشه‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ته‌نها ده‌یه‌وێت نامه هێنه‌ر بێت، ئه‌وه ئێمه پێویستمان به‌نامه هێنان و بردن نیه، ده‌لێـ” ئێمه پێویستمان به نامه هێنان و بردن نیه، راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ گۆڕان ده‌چینه دانووستاندن”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه د.چنار سەعد عەبدوڵڵا، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی نیگەرانیی حیزبەكەی لە خاویی پرۆسەكە نەشاردەوە و رایگه‌یاند” یەكێتی نەیتوانی ببێتە بەشێك لە چارەسەری كێشەكان و ئەو ناكۆكییەی نێوان پارتی و گۆڕان چارەسەر بكات، ئەوەی ئێستا هەیە تەنیا گەیاندنی هەواڵ و پێشنیازی پارتییە بە گۆڕان، جا ئەگەر ئیشەكە ئەوەندە بێت پارتی خۆی دەتوانێت بیكات”.
د.چنار هەروەها گوتی: “بۆئەوەی كات بەفیڕۆ نەڕوات، پارتی چیدی چاوەڕێی ئەو لایەنە ناكات كە نەیتوانیوە بە ئەركی خۆی هەڵبستێ بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان، بۆیە لەم هەفتەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە جوڵەیەك دەكات ئەگەر هاتوو كۆبوونەوەكانی یەكێتی و گۆڕان ئەنجامی نەبوو”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، پارتی گه‌یشتۆته ئه‌و قه‌ناعه‌ته ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌توانێت له‌سه‌ر ئه‌و دوو پێشنیاره هه‌ڵوێستی هه‌بێت و ته‌نها نامه‌هێنه‌ر و نامه‌به‌ربێت ئه‌وه پارتی چیتر یه‌كێتی وه‌ك هێزێكی نامه‌به‌ر قبوڵ ناكات، چونكه یه‌كێتیش هاوشێوه‌ی گۆڕان له میدیا و هه‌ڵوێسته‌كان و نه‌ناردنی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ریفراندۆم، یه‌ك حیسابی سیاسی بۆ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ گۆڕان، بۆیه وه‌ك باس ده‌كرێت پارتی پاش ماوه‌یه‌كی تر ده‌ست به‌جوڵه‌كانی ده‌كات”.