مالیكی و حه‌نان فه‌تڵاوی چه‌ند نهێنیه‌كی یه‌كێتی و گۆڕان ئاشكرا ده‌كه‌ن 

خواكوڕك 

پاش رێكه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕان، له‌ 26ی حوزه‌یرانی 2017 شاندێكی هاوبه‌ش ئه‌و دوو حزبه‌، سه‌ردانی به‌غدایان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ به‌غدا روونكردنه‌وه‌ بده‌ن له‌سه‌ر رێكه‌وتنه‌كه‌یان، وه‌ك خۆیان له‌ میدیاكانی ئاشكرایان كردبوو، به‌ڵام هه‌ر له‌و كاته‌، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی مالیكی عه‌لی عه‌ڵاق ئاشكرای كرد”کە یەکێتی و گۆڕان جەختیان لە عێراقێکی یەکگرتوو کردۆتەوە و دژایەتی خۆشیان بۆ ڕیفراندۆم بۆ حزبی دەعوە دووپات کردۆتەوە”.

هه‌ر له‌باره‌ی رێكه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕان و سه‌ردانی شاندی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان بۆ به‌غدا حه‌نان فه‌تلاوی چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات و ده‌لێـ”یەکێتی و گۆڕان هاتبوون بۆ ئەوەی باکوری عێراق کە مەبەستی هەرێمی کوردستان”ە دابەش بکەن، چونکە ئەوان تەنها داوای بودجە و پارەیان بۆ سلێمانی و کەرکوک کردبوو، ناوبراو ئاشکراشی کردووە کە یەکێتی و گۆڕان داوایان لە عەبادی و بە تایبەتی نوری مالیکی کردبوو، ئەوان حەز بە مانەوەیان لەگەڵ بەغدا دەکەن و هیچ نیەتێکی جیابوونەوەیان لە عێراق نیە و لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی عێراقن، هەر بۆیەشە تەنها داوای هاوکاری ماددیان لەعەبادی کردبوو بۆ سلێمانی و کەرکووك، فەتلاوی لەبارەی ئەو هەڵوێستەی یەکێتی و گۆڕان، سوپاسی خۆی گەیاندۆتەوە هەردوو حزب و داوای کردووە کەس بە گوێی بارزانی نەکات بۆ بەشداری کردن لە ڕیفراندۆم، چونکە ئەو پێی وایە مانەوەی کورد لەگەڵ بەغدا لە قازانجی کوردە نەک جیابێتەوە.

هه‌ر له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان به‌ناوی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش، سه‌ردانی مالیكیان كرد، پاش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی مالیكیان كرد مالیكی له‌دیمانه‌یه‌كی دا ئه‌وكاته‌، رایگه‌یاند كه‌ له‌باكوری عێراق بێ ناو هێنانی كوردستان، گوتی”جوڵانەوەی پێچەوانە دژی سەربەخۆیی هەیە کە مەبەست لێی یەکێتی و گۆڕان بوون.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر یه‌كێتی و گۆڕان چه‌ندین جار باسی مافی چاره‌ی خۆنووسینیان كردووه، به‌ ئاڵا هه‌ڵگری سه‌ربه‌خۆی خۆیان ناساندووه‌، به‌ڵام بۆچوونه‌كانی مالیكی و فه‌تڵاوی كۆمه‌ڵێك پرسیار كه‌ له‌ئێستادا كه‌ میدیاكانیان دژی سه‌ربه‌خۆی چۆش دراوه‌، وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌، كه‌ مالیكی و فه‌تڵاوی له‌وه‌دا راستگۆبوون، به‌وه‌ی كه‌ گۆڕان و یه‌كێتی له‌ سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شدا له‌كاتی سه‌ردانیان بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆی كوردستان و مافی چاره‌ی خۆنووسیندا نین و له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراقن”.

Back to top button