سه‌رۆككۆماره‌ یه‌كێتیه‌كه‌ی عێراق بۆ رێگری كردن له‌ دابه‌ش بوونی عێراق پرۆژه‌یه‌ك ده‌خاته‌روو

خواكوڕك 

فواد مه‌عسووم سه‌رۆككۆماره‌ی عێراق له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی كه‌ به‌پێی رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان پارتی و یه‌كێتی بۆته‌ سه‌رۆككۆمار، بۆ رێگری له‌ پارچه‌ كردنی عێراق و دروست نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان، پرۆژه‌یه‌كی هێشتنه‌وه‌، عێراقی خستۆته‌ روو كه‌ خۆی ده‌بینێته‌وه‌، له‌دوو هه‌رێمی عه‌ربستان و كوردستان، كه‌ ناوه‌نده‌كه‌یان به‌غدا بێت، ناوی عێراق بمێنێته‌وه‌”.

له‌ دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه‌، فواد مه‌عسووم، سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌لێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكرێت له‌دابه‌ش بوونی عێراق پێویسته‌، عێراق دابه‌شی سه‌ر دوو هه‌رێم ببێت، هه‌رێمێكی به‌ناوی عه‌ره‌بستان، هه‌رێمێكیش به‌ناوی كوردستان، ناوی عێراق بمێنێته‌وه‌، ناوه‌نده‌كه‌شی مه‌ركه‌زه‌كه‌شی به‌غدا بێت”.

هه‌روه‌ها سه‌رۆككۆماری عێراق كه‌ له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتیه‌، یه‌كێتیش خۆ به‌ ئاڵا هه‌ڵگری مافی چاره‌ی خۆنووسینی كوردستان ده‌زانێت، ده‌لێت بۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كێشه‌كانی كورد و عه‌ره‌ب له‌عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت، پێویسته‌ عێراق دابه‌شی سه‌ر دوو هه‌رێمی عه‌ره‌بستان و كوردستان ببێت، مه‌ركه‌زه‌كه‌شی وه‌ك  خۆی بمێنێته‌وه‌”.

ئه‌م پێشنیاره‌ی فواد مه‌عسووم له‌كاتێكدایه‌، كه‌ حزبی ناوبراو به‌شدار بووه‌ له‌ دیاری كردنی رۆژی ریفراندۆم له‌كوردستان كه‌ بریاره‌ 25ی 9ی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان”.

Back to top button