عادل باخه‌وانیان خسته لیستی ئیرهابی فكره‌وه
خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی عادل باخه‌وان نووسه‌ر و رۆشه‌نبیر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك، نامه‌یه‌ك بۆ ئاراسته‌ی سیاسی له سلێمانی ده‌نرێت له‌ژێر ناوی(هاوڕێیانی سلێمانی تکایە ئەو هەڵە مێژووییە مەکەن !) له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی هه‌ڵمه‌تی ئیرهابی فكری به جنێودان و ته‌شیر و تۆمه‌ت ده‌ستی پێكرد چاودێرانی سیاسی پێیان وایه عادل باخه‌وانیش خرایه لیستی ئیرهابی ره‌شكردن و فكره‌وه”.
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌دا، له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسووك، به‌چه‌ندان شێوه كۆمێنت و ته‌شیر و ئیرهابی فكری وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه، لهشوێنكدا بابه‌ته‌كه به‌وه تۆمه‌تبار كراوه، كه ناوبراو پاره‌ی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بابه‌ته وه‌رگرتووه، لهلایاكی تریش به كه‌سێكی حزبی له‌قه‌ڵم دراوه، لهكۆمێنتێكی تریش به‌خۆفرۆش ناسراوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندانی تر و تۆمه‌تی تری بۆ چووه”.
عادل باخه‌وان له وتاره‌كه‌ی دا دهنووسێـ”تۆ وەك كائینێكی سیاسی تەنها و تەنها و تەنها لە چوارچێوەی دەوڵەتدا بوونت هەیە. كە دەوڵەتت نەبوو، ناتوانی باس لە خۆت وەك بوونێك لە نێو بوونەكانی دیكەدا بكەیت و لەسەر ئاستی جیهانیش تەنها و تەنها وەك قوربانیەك مامەڵەت لەگەڵدا دەكرێت. تكایە ئەو هەڵە مێژووییە مەكەن و دەنگبدەن بە سەربەخۆیی كوردستان. پاش دەوڵەت، ئیتر خەبات لەپێناوی دادی كۆمەڵایەتی، یەكسانی، مافەكانی مرۆڤ، دێمۆكراسی مانایەكی دەبێت. بەبێ دەوڵەت هەموو ئەم دروشمە جوانانە بێ مانان و هەرگیز جێبەجێ نابن. دەنگبدەن بە سەربەخۆیی كوردستان و پارتی ناچاربكەن كە نەتوانێت بەهیچ شێوەیەك و بەهیچ بیانویەكەوە، پاشەكشە لەم پرۆژەیە بكات”.
هه‌روه‌ها عادل باخه‌وان ده‌شنووسێـ”هاوڕێیانی سلێمانی، گرفتی چەندین ساڵەی ئێمە لەگەڵ پارتیدا ئەوەبووە كە گومانمان هەبوە لە ڕاستگۆیی ئەو لەگەڵ ئەم پرسەدا، گەر ئێستا نەك بەرزانی لەهەولێر، بەڵكو كاكە حەمەی حاجی مەحمود لە گوڵە خانە، تەنها لە گوڵە خانە، سەربەخۆیی كوردستان ڕابەگەیەنێت، من یەكەم كەس دەبم كە دەبم بە هاوڵاتی دەوڵەتەكەی، لەوەش زیاتر، دەبم بەیەكەم پاسەوانی سەر سنورەكەی، دەبم بەو یەكەم ئاڵایەی كە لەبەر باڵەخانەكەیدا هەڵی دەكات، دەبم بە پۆستاڵی ئەو پێشمەرگەیەی كە یەكەم ئەی ڕەقیبی بۆ دەڵیت.