ساسان عەونی : هیچ وڵاتێك جگە لە ئێران دژایەتی بۆ ڕیفراندۆم دەرنەبڕیووە
خواكوڕك
ئەمرۆ چوار شەمە 5ی7ی 2017 لە ڕادیۆ نەوا لە بەرنامەی ئاراستەی تایبەت كە میوانداری( ساسان عەونی ) ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان كرابوو ، ئاماژەی بەوەدا كە ” ئێستا لە هەموو كات بارودۆخی بابەتی لە بارترە بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ، لە جیهاندا كەسیش ناتوانیت دژایەتی ریفراندۆم بكات ، عیراق نەشەراكەی راستەقینەی تیدا بیت و مافی پێكهاتەكان پاریزراو بێت ، فیدرالیزم بنەماكانی سیستەمی حوكمرانیەتی بێت ، بەڵام ئێستا عیراق بنەماكانی هاوبەشی پێكهاتەكانی تێدا نەماوە “.
“ساسان عەونی “ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو تۆمەتانەیشی ڕەتكردەوە كە ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ شاردنەوەی كێشە نێوخۆییەكانی بەكار بهێنرێـت و گووتی “ئەو تۆمەتانە ئامادەكراون ، چونكە پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەیە پەڕلەمان كارابكاتەوەو تۆپەكە لە گۆرەپانی بزوتنەوەی گۆڕاندایە ، دیاری كردنی چارەنووس تایبەتە بە هەموو خەڵكی كوردستان و تەنها تایبەت نییە بە ئەندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەبەرخۆی و دەوڵەتی كوردستانیش تەنها بۆ پارتییەكان نییە ،دەوڵەتی كوردستان لە زاخۆوە بۆ خانەقین بۆ هەموو خەڵكی كوردستانە “.
لە بارەی دژایەتیكردنی ڕیفراندۆمیشەوە “ساسان عەونی ” گوتیشی ” هیچ ووڵاتێك جگە لە كۆماری ئیسلامی ئێران دژایەتی بۆ ڕیفراندۆم دەرنەبڕیوە گوتاری ڕاگەیاندنی ولاتان لە چوارچێوەی پرۆتۆكۆڵ و عورفی نێودەوڵەتیدایە “.