فازیل میرانی : داوا لەكۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكەین پشتگیری لە خواستی گەلی كوردستان بكەن

 

خواكوڕك
ئەمرۆ چوار شەمە 5ی 7ی 2017 لە بارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ( فازیل میرانی ) لە دیداری لەگەڵ كونسوڵی نوێی بەریتانیا (مارتن وار) باسی لە دوا پێشهاتە سیاسی و سەربازی و ئابوری و پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغداد هێنایە بەرباس و شرۆڤەكردن .
هەروەها لەو دیدارەدا سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان جەختی لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان لە 25ی 9ی 2017 كردەوەو گەلی كوردستان مافی خۆیەتی بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات .

لەبەشێكی تری دیدارەكەی ( فازیل میرانی ) سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی داواشی لە بەریتانیاو كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كردووە كە پشتگیری ریفراندۆم وەك خواستێكی كوردستانیان بكەن كە بەشێوەیەكی ئاشتیانە دوور لە توندوتیژی گەلی كوردستان وەك هەموو گەڵانی تری دنیا مافی خۆیەتی چارەنووسی خۆی دیاری بكات .

Back to top button