كەناڵی جەزیرە دەگوازرێتەوە بۆ شاری لەندەن
خواكوڕك
دوای ئەوەی وڵاتانی كەنداو رایانگەیاند كە بەشێك لە نیگەرانیەكانیان لە قەتەربەهۆی تەلەفیۆنی جەزیرەوەو بووەو داوایانكرد كە ئەم كەناڵە دابخرێت, حكومەتی قەتەر پلانیان هەیە بۆ گواستنەوەی كەناڵی جەزیرە بۆ شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا .
كەناڵی جەزیرە لە ساڵی 1996 دامەزراوەو لەلایەن حكومەتی قەتەر پشتیوانی دەكرێت و یەكێكە لە كەناڵە پرۆفیشناڵەكانی جیهان و یەكەم كەناڵە لەسەر ئاستی جیهانی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەرووی زۆری بینەرەوە، زۆربەی بێژەرو پێشكەشكارە بەناوبانگەكانی كەناڵی جەزیرە هەڵگری ناسنامەی بەریتانین لەوانە ( فەیسەڵ قاسم و ئەحمەد مەنسورو جەمیل عازر و چەندینی تر ) .
ماڵپەری ” رای الیوم ” بڵاویكردەوە ، بە پێی پلانەكە ، بارەگای سەرەكی كەناڵی جەزیرە لەگەڵ كارمەندان ، دەرهێنەرو ستافی بەڕێوەبردنی كەناڵەكە دەگوازرێنەوە بۆ شاری لەندەن ، چونكە وڵاتانی كەنداو پلانیان داناوە بۆ گۆڕینی سیستەمی سیاسی لە قەتەرو كەنالی جەزیرە كراوەتە ئامانج و پێدەچێت ڕوبەڕوی هێرش و پەلاماردانیش ببێتەوە .
لەساڵی (2003) یشدا چەند سەرۆك هۆز و ئەمیرێكی كەنداو پێشنیاریان بۆ سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكوەزیرانی ئەوكاتی بەریتانیا (تۆنی بلێر ) كردبوو كە بەر لە شەڕی عێراق بارەگای كەناڵی جەزیرە بۆردومان بكرێت .