ئێڕان ئەفغانیەکان دەکاتە قوربانی

خواكوڕك
 
کۆماری ئیسلامی ئێران بە ناوی بەرگری کردن لە پیرۆزیەکانی مەزهەبی شیعە،بەردەوامە لە بەکارهێنانی ئەو ئەفغانیانەی کە بە هۆی هەژاری ڕویان لە ئێران کردووە.
 
ئاژانسەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سوپاس پاسداران ئیستیغلالی هەژاری و سادەیی هاوڵاتیانی ئەفغانی کردووەو بە پێدانی پارەو ئاسانکاری مانەوەیان لەو وڵاتە ناچاری کردوون ببنە چەکدارو بەشداری جەنگی سوریا بکەن.
 
لەو ڕووەوە هاتوە کە لیوایەکی تایەت بەو جەکدارانە دروست کراوەو سەربە فەیلەقی قودیسی ئێرانن و ڕاستەوخۆ لە لایەن قاسم سولەیمانی سەرپەرشتی دەکرێن و زۆرجار پێش هێزە ئێرانیەکان دەخرێن و وەک قەڵغان سوودیان لێ وەردەگیرێت،ئەو لیوایەی تایبەتە بەم چەکدارانە ناوی لیوای فاتیمیەکانەو ژمارەیان لە هەشت بۆ چواردە هەزار چەکدارە”.
Back to top button