چوار وڵاتە عەرەبیەکە قەتەر گۆشەگیرتر دەکەن

خواكوڕك
 
وڵاتانی سعودیە،ئیمارات،بەحرەین و میسر بەیاننامەیەکیان دژی قەتەر بڵاوکردەوە دوای ئەوکاتەی کە بۆیان دیاری کرد تا داواکاریەکانیان جێبەجێ بکات.
 
ئەو چوار وڵاتە ئاماژەیان بەوە کرد دژی قەتەر دەوەستنەوە چونکە قەتەر پشتگیری تیرۆر دەکات و ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکەی تێداوەو چیتر ناتوانن ئەو هەڵسوکەوتانە لە قەتەر قبوڵ بکەن.
 
تایبەت بە وەڵامی قەتەریەکان بۆ داواکاریەکانی ئەو چوار وڵاتە، هاوپەیمانە چوارقۆڵیەکە ئەو وەڵامەی قەتەریان بە نەرێنی و مەرسیدار ناودێر کرد چونکە داواکاریەکانی چوار وڵاتەکەی پشت گوێ خستووە.
 
تا دێت گرژیەکان زێدەتر دەبن لە نێوان قەتەرو ئەو چوار وڵاتەو بڕیاریشە لە ئایندە گۆشەگیری سەر قەتەر زیاتر بکرێت و لە مەنامەی پایتەحتی بەحرەینیش کۆبونەوەی چوار وڵاتە هاوپەیمانەکە تایبەت بە بڕیاری دیکە دژی قەتەر ساز بکرێت.
 
Back to top button