كاروان ساڵح : دانانی سروە عەبدولواحید پلانێكی تری نوری مالیكی یە

خواكوڕك
“كاروان ساڵح ” ئەندامی خولی پێشووی پەڕلەمانی كوردستان كەلە ماوەی پەڕلەمانتارییەكەیدا دەستی لە فراكسیۆی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان كێشایەوە گووتی ” دانانی سروە عبدالواحید وەك سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەڕلەمانی عێراق دوو ئامانجی سیاسی لە پشتەوەیە كە بریتین لە یەكەم زیاتر دژایەتیكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغداو دووەمیش دژایەتیكردنی ڕیفراندۆم و سەربەخۆی كوردستان “.
هەروەها “كاروان ساڵح ” گوتیشی ” گۆڕینی سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ( كاوە محەمەد) ەوە بۆ ( سروە عبدالواحید ) پلانێكی تری نوری مالیكی یە بۆ ئەوەی لە و ڕێگایەوە زیاتر دژایەتی پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان و پرسی سەربەخۆی كوردستان بكات .
شایەنی ئاماژە پێدانە لە ماوەكانی ڕابردوو ( سروە عبدالواحید ) لە كەناڵەكانی عێراقی و نزیك لە حزبی دەعوەو نوری مالیكی سوكایەتی بە هاوسەرو دایكی شەهیدانی پێشمەرگە قارەمانەكان كردو بە ” لەشفرۆش” تۆمەتباری كردن ، لە ئێستاشدا دژایەتی خۆی بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆی كوردستان ساغی كردووەتەوە .

Back to top button