بۆ بەختیار علی بە مەریوان وریا قانع وت فاشیزم ؟
هیوا رەسوڵ
بەختیار علی ڕۆشنبیری کورد ، لەدێژەیی زنجیرە وتارەکانیداو دواتریش پەرتوکەکان ، بەڕاشکاوی بەبێ پەچە ، لەڕۆژنامەی ئاوێنەی رێبین هەردی ، ڕاستەوخۆ زنجیرەیەک وتاری نوسین و کێشەی تاک و کەسیەتی ڕۆژهەڵاتی خستەبەرباس و خواز و توێژینەوەکانی ، دروست لەدوای کوشتنی کاوە گەرمیانیەوە ، وەک پیشەیی هەمیشەیی (مەریوان وریا قانع ) بەتامی زەرگەتەو بەوتنێکی ئاژاوەگێری و هاندانی شەقام بۆ شەڕی براکوژی ، کەوتە وتن ، هەرلەو دیمانەیەوە مەریوان وریا قانع کەوتە ناو تۆری ئەو فیکرە فاشیزمەیی بەختیار علی بەدوایا ئەگەڕا ، گەڕانەوەیی ئەو جارەشی بۆ کوردستان هەمان ڕوانیەو زەختێکی زۆریش لەخۆی ئەکات بۆ وتن و کاردانەوەکانیش بیندران.
بەختیار علی بەزنجیرەیەک وتار بەتەواوەتی کەسایەتی مەریوان وریا قانع ئەخاتە خانەی ئەو ڕۆشنبیرانەی لەناو فاشیزمەوە دەرگاکان و کۆلانەکان ئەکەنە لانکەیەک بۆ خۆنمایش ،
بەختیار لەو زنجیرە وتارەیەوە ، پێی ڕاگەیاندیت توێژێک بونی هەیە بەناوی شەرعیەتدانێکی خۆییەوە ، دەیەوێت شەرعیەت لەهەموو شت وەرگرێت و دەم لەهەموو شت بکوتێت ،
هەرلەو کاتەشەوە بەختیار علی بایکۆتی ڕۆژنامەی ئاوێنەی کرد !
ئەوەی بەختیار علی دوای ئەو زنجیرە وتارە کردی بۆ ڕۆژنامەی ئاوێنە و مەریوان چاوەڕوان نەکراوبوو ، ئاماژەیەکی پرسیاریش لەسەر رۆژنامەی ئاوێنە داندرا ،
مەریوان وریا قانع بەردەوام لەڕێگای نوسینەکانیەوە ئەوروپاو دکتۆراو پەیامبەر ئاسا خۆی نمایش دەکات ، ئاخر لەکام زانستی سیاسی و کام بیریارانی ڕۆژئاوایی و رێنسانسەکانەوە ئاڵا رەمز و دیبلۆماسیەتی کایەیی سیاسی نەبوە ،
لەکام تیۆرو زانستەکانەوە کەسەکان و پێشەوایانی ریفراندۆم دەوڵەتداریان بۆ ماوەتەوەو تاپۆکانیان شارەو شارو ووەڵات بەووڵات بردوە ، کام سیاسەتی دیبلۆماسی و کام لەرۆشنبیرەکان ئەوە نەفەسیان بووە بۆ ریفراندۆم دەوڵەت،
ئاخر نەنکیە لەهەوڵی ئەوەدابیت دەم لەزانستەکانی ڕامیاری و چی و چی بکوتیت و لەهەوڵی چەواشەکردنیاندابیت
ئەوە بیرو بیر تەسکی دکتۆراکەتە بەو ئاسته سەرکی پێ لە فاشیزمەکەی بەختیار علی کوتاویت و چاوت بە سەرۆک و هەوڵەکانی بارزانی نایە .
ئەگەر ڕۆشنبیران نەبونایە ، بەدڵنیاییەوە بەختیار علی لەڕێگای نوسینەکانیەوە سەری پێ هەڵدەگرتیت .
ئەگەریش دەتەوێت باشترو باشتر مەریوان وریا قانع بناسیت ، زنجیرە وتارەکانی بەختیار بخوێنەوەو ئاو ئاگرێک بکە بە نوسراوەکانی نەوەی قانع