عەلی كەریمی سیخوڕی بەسەر پێشمەرگەوە كردووە بۆ رژێمی بەعس

خواكوڕك
دوای روخانی رژێمی بەعس لە رێگەی وێنەو پەڕاوو بەڵگەكانیان ناوی زۆرێك لەوانە بڵاوكرایەوە كە  خۆیان خزاندۆتە نێو ریزەكانی پێشمەرگەی كوردستان, یاخود نزیك لە پێشمەرگە بوونە, بەڵام سیخوڕیان بۆ رژێم كردووە, تەنانەت بەشێك لەوكەسانە پەیوەندی راستەوخۆیان بە سەدام حوسێنی دیكتاتۆر پێشوو هەبووە.

خواكوڕك لەسەرچاوەیەكی نزیك لە (عەلی كەریمی) بەناو نوسەر وێنەیەكی دەستكەوتووە كە عەلی كەریمی رۆژگارێك لە پشت وێنەكانی سەدام حوسێن دەردەكەوت, مێژووی وێنەكە دەگەڕێتەوە بۆ ناوەڕاستی هەشتایەكانی سەدەی رابردوو, كە ئەو سا شەڕی نێوان ( ئێران- عێراق) لە ئارادابوو, حكومەتی عێراق زۆر بە سەختی دژایەتی پێشمەرگەی دەكرد.

ئەو سەرچاوەیەیی خواكوڕك گوتیشی:” دەركەوتنی عەلی كەریمی لە پشت وێنەكانی سەدام دەرخەری ئەو راستیەیە كە كەسایەتیەكی نزیك بووە لە سەدام, هەمیشە سەدام خۆی نزك دەكردەوە لەو كەسانەی كە سیخوڕی بەسەر پێشمەرگەو حكومەتی ئێران دەكەن جێگەی بایەخی ئەو بوون.

پێشوترییش عەلی كەریمی لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی رایگەیاند بوو كە ئەو لە دوای ساڵی 1979 لە هەرێمی كوردستان چاڵاكەو تەنانەت تێكەڵ بە ریزەكانی پێشمەرگە بووەو پێشمەرگایەتی كردووە, گوتەكەی كەریمی ئەوەمان بۆ دەردەخەن كە ئەگەر ئەو لە ریزەكانی پێشمەرگەش بوو بێت, بەڵام دواجار خزمەتی بە سوپای عێراق كردووە.

چالاكێكی كۆمەلی مەدەنی لە تۆڕی كۆمەلایەتی فیسبوك لە بارەی عەلی كەریمی دەنوسێت:” قسەكانی كەریمی نیەتی پاكیان لێنا خوێندرێتەوە هەست دەكەم لە رێگەی سیخوڕی كردن بەسەر دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێم خزمەت بە ئەجێندای دەرەوە دەكات, وە بە روونی لە رێگای دژایەتی حزبەكانی رۆژهەلاتی كوردستان و ئەزمونی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پرسی سازدانی ریفراندۆم لە ئێستادا دەیەوێت كە خزمەت بە ئێران بكات, ئەوەی روونە دژایەتی كردنە, بە دڵنیایشەوە لە ژێرەوە دەیان راپۆرتی نهێنی بۆ ئەم و ئەو دەنێرێت لە بەرامبەر ئیمتیازاتێكی كەم, لە كاتێكدا خۆی وا نیشاندەدا كە ئێران خۆشی لە ئەو ناهێت.

Back to top button