راوێژكارێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی تووندی عه‌ممار حه‌كیم ده‌داته‌وه‌

خواكوڕك 

راوێژكارێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی عه‌ممار حه‌كیم ده‌رباره‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان، وه‌ڵامی تووندی ده‌داته‌وه‌، ده‌لێت داوا له‌ عه‌ممار حه‌كیم ده‌كه‌ین، له‌بڕی گه‌لی كوردستان سوپاسی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل بكات، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌و لێدوانه‌ی كه‌ له‌ شاری قاهیره‌ و تاران، كه‌ رایگه‌یاندبوو، ته‌نها ئیسرائیل پێشتیوانی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كات”.

كیفاح مه‌حموود راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكیدا وه‌ڵامی تووندی لێدوانه‌كانی عه‌ممار حه‌كیم ده‌داته‌وه‌، كه‌ له‌باره‌ی دژی سه‌ربه‌خۆی كوردستان له‌چه‌ند وڵاتێك دا دژی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، قسه‌ی كردووه‌، ده‌لێـ” مادام عەمار حەكیم دووپاتی كردووەتەوە كە تەنها ئیسرائیل پشتیوانی سەربەخۆیی كوردستانە، با سوپاسی ئێمە بە ئیسرائیل بگەیەنێت.

هه‌روه‌ها مه‌حموود ده‌شلێـ”عەمار حەكیم جاری یەكەم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە قاهیرە و جاری دووەمیش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە تاران دووپاتی كردووەتەوە كە تاكە وڵات دان بە سەربەخۆیی كوردستاندا بنێت، وڵاتی ئیسرائیلە، بەڵام پێویستە حەكیم باشتر لە هەڵوێستەكانی ئیسرائیل ورد بێتەوە، ده‌شلێـ “مادام عەمار حەكیم لە هەمووان باشتر ئاگەداری هەڵوێستەكانی ئیسرائیلە، داوا لە بەڕێزیان دەكەین سوپاسی ئێمە بە دەوڵەتی ئیسرائیل بگەیەنێت”.

Back to top button