سه‌رۆكی مه‌لا كامه‌ران، به‌ده‌یان به‌ڵگه‌ی به‌عسی بوونی له‌سه‌رئاشكرا بووه‌

خواكوڕك

له‌ دیمانه‌یه‌ك دا مه‌لا كامه‌ران ئه‌ندامی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه‌ له‌لایان عه‌لی باپیره‌وه‌ ئه‌میراتی ده‌كرێت، رایگه‌یاند ئەو مامۆستا ئاینیانەی بە پرسی ڕیفراندۆمەوە دەگلێن، پەروەردەی بەعسن، ئه‌م قسه‌یه‌ كاردانه‌وه‌ی تووندی به‌دوای خۆی داهێناو له‌مباره‌یه‌وه‌، د. سیراج خەیلانی سەرۆکی لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند “یەکێ لە کارە هەرە سەرەکییەکانی هەر مامۆستایەکی ئاینی راستبێژی و حەقبێژیە، یەکێک لەوانە ئەوەیە کەوا داكۆكی لە مافی هاووڵاتی بکات، داواکاری خەڵکی خۆی پشتراست بکاتەوە، لەبەر ئەوەی مامۆستا پەیامی خوا و پێغەمبەری هەڵگرتووە، ئێمە بە دەیان ساڵە دووچاری نەهامەتی و دەربەدەری بووینەتەوە، لەو بابەتەنانەمان زۆر بەسەر هاتووە، لە جیاتی ئەوەی مامۆستای ئاینی داوای شتێک بکات، ئەو نەهامەتییە راست بکاتەوە، ماڵی شەهیدان دڵخۆش بکات، کەچی قسەکەی مامۆستا بە پێچەوانە دەبینیم”.

هه‌روه‌ها له‌وه‌ڵامی تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌ به‌ به‌عسی كردنی خه‌ڵك له‌لایان مه‌لا كامه‌رانی ئه‌ندامی كۆمه‌ڵی ئیسلامی عه‌لی باپیر ده‌لێـ”ئەو کەسەی بەرگری لە ریفراندۆم نەکات بۆنی ئەوانەی لێ دێت کە کاتی خۆی ئەنفالیان دەکردین، کیمیاوییان لێ دەداین، ریفراندۆم وات لێ دەکات جارێکی دیکە ئەنفال نەکرێی، کیمیاباران نەکرێی، کیانێکت بۆ دروست دەبێت لە ڕووی نێودەوڵەتیەوە پارێزراو دەبیت، قسەکانی ئەو جێی نیگەرانیە، دەبوو حەقبێژ بێ، لەگەڵ دەنگی خەڵک بن، لەگەڵ دەنگی لێقەوماون بن، نەک لەبەرەی حزبێک بن”.

هه‌ر له‌باره‌ی تۆمه‌تی به‌عسی بوون مه‌لا كامه‌رانی ئه‌ندامی كۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌ كه‌ ئه‌میره‌كه‌ی عه‌لی باپیره‌، پێشتر ئیحسان عەلى عبدالعزیز لە بابەتێکى دا كه‌ له‌باره‌ی به‌عسی بوون و خیانه‌ته‌كانی عه‌لی باپیر بڵاو كردبۆوه‌ ده‌ستی به‌قورئان دادا، كه‌ عه‌لی باپیر پیاوی به‌عسی بووه‌، ته‌حدای عه‌لی باپیری كرد كه‌ له‌هه‌ر دادگایه‌ و میدیایه‌ك و قاعه‌یه‌ك كه‌ خۆی ده‌یه‌وێت رووبه‌روی ده‌بێته‌وه‌، له‌ وتارێكی دا به‌م شێوه‌یه‌ ده‌لێت” زۆرمان لێدوان و رونكردنەوەداو زۆریش بەڵگەمان باس كرد لەسەر هەبوونی ئەو خیانەتە گەورەیەی كە عەلی باپیر بەرامبەر رابوونی ئیسلامی و موسڵمانانی كوردستان ئەنجامیداو وە داواشمان كرد لەهەر كەناڵ و مزگەوت و شوێنێك كە خۆی دەیەوێت رووبەروو ببینەوەو ئەو خیانەتانەی كە كردویەتی باسی بكەین و ئەویش لە دادگایەكی شەرعیدا وە هەر وەڵامێكی هەبو بیداتەوە .

هه‌ر له‌باره‌ی عه‌لی باپیر و به‌عسی بوونی، كه‌ ئێستا ئه‌ندامه‌كانی خه‌ڵكی له‌گه‌ڵ ریفراندۆم به‌ به‌عسی پێناسه‌ ده‌كه‌ن، چه‌ندین به‌ڵگه‌ له‌كۆتای رژێمی به‌عس له‌سه‌ر عه‌لی باپیر ئاشكرا بوو، كه‌ ده‌ی سه‌لمێنێت عه‌لی باپیر تا ساڵی 2003 پیاوی مخابه‌راتی عێراقی بووه‌، ئه‌مه‌ش له‌لایان مشیر گه‌لالی پشتراست كراوه‌ته‌ كه‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ بوو له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌ی عه‌لی باپیر كاتێك گوتی عه‌لی باپیر له‌رێگای منه‌وه‌ په‌یوه‌ندی ده‌كر به‌ رژێمی به‌عس و له‌رێگای منیشه‌وه‌ پاره‌ی وه‌رده‌گرت له‌ رژێمی به‌عس”.

عه‌لی باپیر له‌به‌ڵگه‌نامه‌ی مخابه‌راتی به‌عسی دا

هه‌روه‌ها چاوێرانی سیاسی پێیان وایه‌ بۆ هه‌موو كه‌س هه‌یه‌ باسی به‌عسی بوون بكات، بۆ عه‌لی باپیر و په‌روه‌رده‌ی مه‌لا كامه‌ران نیه‌، كه‌ باسی به‌عسی بوون بكات چونكه‌ ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن، ناكۆكن له‌گه‌ڵ كه‌لتوری به‌عسی بوون، بۆ رووبه‌رووی(ئیحسان عەلى عبدالعزیز) كه‌ سوێند به‌قورئان ده‌خوات كه‌ عه‌لی باپیر به‌عسی بوو، پیاوی سه‌دام بوو”.

به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌عسی بوونی عه‌لی باپیر

پاش ئه‌وه‌ی مشیر گه‌لالی، خۆی كاندید ده‌كات بۆ په‌رله‌مانی عێراق و له‌رووی یاساییه‌وه‌، رێگای نادرێت، چونكه‌ به‌ڵگه‌ی به‌عسی بوونی له‌سه‌ر ده‌بێت، له‌ دیمانه‌یه‌كدا ده‌لێت من لینكی نێوان عه‌لی باپیر و مخابه‌راتی عێراقی رژێمی به‌عس بووم، ئه‌م دیمانه‌یه‌ش له‌ سه‌روه‌ختی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی عێراقی فیدراڵدا که‌ له‌ (٧ ی ئاداری ٢٠١٠)دا كراوه‌و كه‌ تێیدا موشیر گه‌ڵاڵی وه‌ک خۆی له‌ هه‌مان دیداردا ده‌ڵێت، (خۆی کاندید ده‌کات، وه‌لێ به‌ فیلته‌ری یاسای ڕیشه‌کێشکردنی به‌عسییه‌کاندا ده‌رباز نابێت و دوور ده‌خرێته‌وه‌.) له‌وه‌ڵامی فلته‌ری یاسایی بۆ په‌رله‌مانی عێراق ده‌لێت” (من لینکێکی نێوان کۆمه‌ڵ و به‌عس بووم، نازانم چه‌ند پێوه‌ندیی تر له‌ نێوان کۆمه‌ڵ و به‌عسدا هه‌بووه‌”.

 

Back to top button