ئه‌م شاره راده‌ستی داگیركه‌ری كوردستان ده‌كرێته‌وه
خواكوڕك
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سوریا( ئه‌نه‌كه‌سێ) باس له سیناریۆیه‌كی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر عه‌فرین ده‌كات، ده‌لێت سیناریۆیه‌ك هه‌یه بۆ راده‌ست كردنه‌وه‌ی عه‌فرین به رژێمی سوریا، ده‌لێـ”سیناریۆیه‌كی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر عه‌فرین هه‌یه، كه هێزه‌كانی توركیا هێرش بكه‌نه سه‌ر عه‌فرین، په‌كه‌كه‌ش له‌به‌رامبه‌ردا داوای هاوكاری له رژێمی سوریا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بێته ناو عه‌فرین، پاشانیش راده‌ستی رژێمی سوریایی بكاته‌وه”.
پێشتر سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد رایگه‌یاند، مه‌ترسیه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر عه‌فرین هه‌یه كه راده‌ستی رژێمی سوریا بكرێته‌وه، ده‌لێت هێرش كردنه سه‌ر عه‌فرین له‌لایان توركیاوه، پاشان راده‌ست كردنی عه‌فرین به به‌شار ئه‌سه‌د و سوریا، مه‌ترسیداره”.
له‌و باره‌یه‌وه ئاسۆ حاجی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس له وتارێكی دا ده‌نووسێـ”چوونی سوپای توركیا بۆ دەڤەری نێوان كانتۆنی كۆبانێ و كانتۆنی عەفرین كە بەشێكن لە هەرێمی باكوری سووریا كە لەلایەن پارتی یەكێتی دیموكراتی (پەیەدە) باڵی سووریای پەكەكە ڕاگەیەندراوە، پێ دەچێ بە ڕێككەوتنێكی نهێنیی نێوان توركیا و ڕژێمی سووریا و بە سەرپەرشتی سووریا و ئاگاداری و ڕەزامەندی پەیەدە بێت و ئامانجیش لێی ڕادەستكردنەوەی عەفرینە بە سوپای عەرەبی سووریا، ئەوەش ئەزموونی دووەم دەبێت لە نێوان ڕژێمی سووریا و پەیەدە و لەوە دەچێ هەمان سیناریۆی منبج و گوندەوارەكەی دووبارە بكەنەوە كە دوای ڕزگاركردنی لەلایەن شەڕڤانانی یەپەگە و بەخشینی زیاتر لە هەزار شەهید ڕادەستی ڕژێمی سووریایان كردەوە، هەڕەشەكانی توركیایان كردە بیانووی ئەو كارەیان و سەفقەكەی خۆیان لەگەڵ ڕژێمی سووریا پێ پەردەپۆش كرد.