ئه‌گه‌ر رێگری له سندووقی ریفراندۆم بكرێت له‌سلێمانی كوردستان بۆ ئه‌به‌د ده‌بێته‌وه دووئیداره‌ی جیاواز
خواكوڕك
مه‌ترسی هه‌یه له شاری سلێمانی له 25ی 9ی 2017 دۆخی ئه‌منی سلێمانی له‌ژێر بیانووی جۆڕاو جۆڕ، رێگری له سندووقی ده‌نگدان له‌ریفراندۆم، بكرێت به‌ڵام چاودێرانی سیاسی پێیان وایه سیناریۆیه‌ك هه‌یه بۆ رێگری له دانانی سندووقی ده‌نگدان به ریفراندۆمی كوردستان، ئه‌مه‌ش له‌نێوان به‌شێك له ده‌زگای زانیاری كه به باڵی لاهور تاڵه‌بانی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان ئه‌نجامبدرێت، رێگری له ریفراندۆم بكه‌ن”.
پێشتر سه‌رۆ قادر نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی پارتی دیموكراتی كوردستان كه نزیكه له مه‌ركه‌زی بریاری پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندبوو ئه‌گه‌ر رێگری له ریفراندۆم بكرێت، یان رێگای لێ بگرن ئه‌وه بێ ریفراندۆم سه‌ربه‌خۆی كوردستان راده‌گه‌ێنین”.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه ئه‌و بابه‌ته بابه‌تی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان نیه، تا به‌ئاسانی تێپه‌رێت، دانووستاندنی له‌سه‌ر بكرێت، چونكه رۆژه‌كه دیاری كراوه، شكه‌ستی ئه‌و پرۆژه‌یه به‌رێگای تێكدانی دۆخی ئه‌منی له هه‌موو سنوری زۆنی سه‌وز، ئه‌گه‌ر هه‌یه پارتی دیموكراتی كوردستان پاشه‌كشه بكات له سلێمانی و له‌رووی حزبی و ئیداری، گه‌رانه‌وه‌ی یه‌ك ئیداره‌ی بۆ هه‌میشه كۆتایی بێت”.
پێشتر سه‌رۆكی لیستی ئیراده، حه‌نان فه‌تلاوی نهێنی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕانی بۆ به‌غدا ئاشكرا كردبوو، رایگه‌یاندبوو، كه گۆڕان و یه‌كێتی بۆ رێگری له‌سه‌ربه‌خۆی كوردستان و رێگری له پارچه‌كردنی عێراق هاتبوون، ئه‌وان داوایی دابه‌شكردنی كوردستانیان ده‌كرد و داوا پاره‌ی زۆنی سه‌وزیان له مالیكی و عه‌بادی كرد”.
چاودێرانی سیاسی پێان وایه له‌ئه‌گه‌ری پاشه‌كشه پارتی له سلێمانی وه‌همی به شه‌یتان كردنی پارتی له سلێمانی و زۆنی سه‌وز كۆتایی پێدێت، ئه‌گه‌ری شه‌ڕی ئه‌هلی له ناو چه‌قی سلێمانی زیاتر ده‌كات، ده‌لێت ترسی پارتی له‌سه‌ر سلێمانی لابچێت، كه‌سێك له سلێمانی نیه، حیساب بۆ ئه‌وه‌ی تر بكات، دۆخێك دروست ده‌بێت، كه به‌ره‌و شه‌ڕی ئه‌هلی ده‌روات، بۆیه به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان دۆخی سلێمانی ئه‌گه‌ر به‌ئاراسته ریفراندۆم سه‌ربه‌خۆی كوردستان هه‌نگاو نه‌نێن و یه‌كرێزی دروست نه‌كه‌ن ئه‌وه بێ شك پارتی پاشه‌كشه ده‌كات، بۆ سنوری ئیداره‌ی خۆی”.