لێكۆلهرێكی نێودهوڵهتی: كوردستان دهبێته بێ وێنهترین دهوڵهتی رۆژههڵاتی ناوهراست
خواكوڕك
نووسەرێكی دیاری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و جیھان دەڵێت ڕاستیەك ھەیە پێش ھەموو شتێك گرنگە ھەموان بزانن كە عێراق وڵاتێكی شكستخواردووە ، ناكرێت بە ھەرێمێكی سەركەوتوو كە ھەنگاوی پیشڤەچوون و ڕێفراندۆم سەربە خویی ھەڵنێت ، گۆمانی شكستی لێبكرێت .
“سێت فریتزمان ” لێكۆڵەری دیاری ناوەندی روبن بۆ لێكۆلێنەوەی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان و شارەزا لە قەیرانەكانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە ڕاپۆرتێكی بەدواچوون بۆ پرسی ڕێفراندۆم و دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان دەنووسێت له مێژووی دەولەتی عێراق بەغداد ھەمیشە ھەوڵی ئەوەی داوە ڕۆڵ و ھەنگاوەكانی كوردستان كەم بكات بە شێوەیەكی سیستەماتێك تۆمەتی ئەوەشی بۆ دروستكردوون كە كوردستان دەبێتە (ئیسرائیلی دووەم ) بو دوژمنایەتی لە ناوچەكە ،ئەم ئاراستەیە لای زۆرینەی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی شكستی ھێنا ئەوەی كە ماوە كار لە سەر ئەم ستراتیژو پڕوپاگەندانەی بەغداد بكات تەنھا ئێران و حەشدی شەعبیە .
سەبارەت بە ئازادی و پێكەوەژیانی جیاوازییەكان “سێت فریتزمان ” دەنووسێت كوردستان تاكە ناوچەی گەشەسەندوو و سەركەووتووی عێراقە تاكە جوگرافیای عێراقە كە ئاینەكان نەتەوەكان ئازادانە دەژیین و پراكتیزەی كولتوور و نۆرمە جوراوجورەكانی ژیانیان دەكەن ، ڕۆحی ئاشتەوای و پێكەوەژیانی فرەڕەنگی جیاوازییەكان و كولتوری لێبوردەی لێرەوە سەرچاوەی گرتووە، بەڵام ھەرچی ئەو جوگرافیایەی كە ناوی عێراقە و بەغداد حوكمی دەكات سوننە و كریستیانەكان چیدی مافی ژیانیان نەماوە ،كوچبەر دەكرین و دەكوژرێن ، لەو عێراقەی كە ئەمڕۆ بوونی ھەیە جگە لە شیعە و میلیشاكانیان كەسی تر مافی ژیان و كوزەرانی تێدا نەماوە، ھەرچیش تایبەتە بە (ھەولێری پایتەخت ) ئێشتا ئەم شارە بووەتە ماڵێك بۆ كۆكردنەوەی ئەو رۆژنامەنووس و لێكۆڵەرە نیودەوڵەتیانەی كە ساڵانێك نیشتەجیی پایتەختەكانی بەیروت و ریاز و قاھیرە و دووبەی بوون ئەمڕۆ ھەولێر داڵدەی بەرھەم چالاكی و ئازادی كاركردنی ھەموویانی داوە ، نەك پایتەختەكانی دیمەشق و بەغداد و تەھران و بەیروت”.
ئەو نووسەرە دەلێت لێكوڵینەوەی زۆر ھەن دەڵێن كوردستان لە كاتی بوون بەدەوڵەت تووشی كۆمەڵێك قەیرانی مەزن دەبێت ،ئەوانەش قەیرانەكانی ئاو و سنووری نێودەولەتی و ناسنامە و باری كەسی و گەندەلی و كێشەی ناوچەگەلێك كە جێی ناكۆكی ئاینی و نەتەوەیین ، بەڵام ھەریەكە لەم دوسیانەش قەیرانی بەشێكی زۆری وڵاتانی جیھان وڵاتە زلھێزەكانیشە بەلام بەھێزی خەڵك و ئەو ستراتیژی ئەو دەوڵەتەی كە دروست دەبێت لە ڕێگەی دادگای نێودەوڵەتی و دایەلۆگ ئەگەری چارەسەری ھەمووی ھەیە ھیچ جیاواز نابێت لەوەی كە جیھانی ئیستامان دەگوزەرێت لە نێوان دەڵەتان ، زۆرینەی وڵاتانی جیھانیش بە ھەمان پرۆسە و ئەزموونی دەوڵەتداریدا تێپەرێون یان لە قوناغەكانی تێپەڕاندنی قەیرانەكان و كیشەكانیانن لەگەڵ دراوسێكانیان .