ئالان تۆرین: كه دهوڵهت بوون ئهوكاته كهسەرۆکەکەتان بە دڵ نەبوو، خۆپیشاندان بکەن و لایببەن
خواكوڕك
ئاڵان تۆڕین گهوره بیرمهندی جیهانی كه رۆڵی گرنگی له جیهانی كۆمهڵناسی مۆدێرن دا ههیه، له بارهی دهوڵهتی كوردستان و بوون بهدهوڵهت دهلێـ”دەبێت ئەوە بزانن کە بوونی دەوڵەت لە هەموو شتێکی تر گرنگترە، لەوە گرنگترە کە قسە لەسەر نادادی کۆمەڵایەتی و کێشە و ململانێکانی ناوخۆی کوردستان بکەن، چونکە ئێستا هەر قسەیەک بکەن، دەبێت وەک عێراقییەک و وەک دەوڵەتی عێراقی قسە بکەن، بەڵام کە دەوڵەتتان هەبوو، ئەوکات دەتوانن وەک دەوڵەتی کوردی، قسە لەسەر هەموو جومگاکانی ژیان و دادی کۆمەڵایەتی و دیموکراسی و عەلمانییەت و کێشەکانی تر بکەن، باسی ڕێکخستنەوەی ناو ماڵی کورد بکەن، ئەوکات دەتوانن کە سەرۆکەکەتان بە دڵ نەبوو، خۆپیشاندان بکەن و لایببەن، چونکە ئەوکات ئێوە چوارچێوەیەکتان هەیە، کە ناوی دەوڵەتی کوردییە.
ئەو پێی وایە لە ئەنجامی ئەو گفتوگۆ و قسانەی لە هەرێمی کوردستان گوێبیستی بووم، بۆم دەرکەوت کوردستان کێشەی زۆرە، بۆیە ئەو پرسیارەم بۆ درووست بوو، کە بەم کێشانەوە دەتوانرێت باسی دەوڵەتی کوردی بکرێت؟ وەڵامی من ئەوەیە، بەڵێ دەتوانرێت ئەم قۆناغەیش تێپەڕێنرێت، ئەگەر بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
تورین پێی وایە لە کوردستان لەسەر درووستکردنی دەوڵەت دوو ڕا هەن، لە سلێمانی ڕایەکی جیاواز هەیە و لە هەولێریش ڕایەکی جیاواز، بۆیە دەبێت ئەم ڕا جیاوازانە یەکبخرێن و بکرێنە یەک دەنگ، بۆ ئەوەی ئەو دەوڵەتەی درووست دەکرێت، ببێتە دەوڵەتی هاووڵاتی و دەوڵەتی هەمووان.