ئەمریکاو ڕوسیا لێک نزیک دەبنەوە
خواكوڕك
لە وتەیەکیدا ڕیکس تیلرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تایبەت بە دۆخی سوریاو پەیوهندیەکانیان لەگەڵ ڕوسیا،ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ هەماهەنگی لەگەڵ ڕوسیا بۆ دروست کردنی چەند ناوچەیەکی ئارام لە سوریا.
لەبەشێکی تری وتەکانیدا تیلرسن داوای لە ڕوسەکان کرد ڕێگە نەدەن به ڕژێمی سوریا کە چەکی کیمیاوی بەکار بهێنێت و ڕێکەوتنەکانی تایبەت به چارەسەری دۆخی سوریا پێشێل بکات.
بڕیارە لە لوتکەی بیست لە وڵاتی ئەڵمانیا ئەمریکا و ڕوسییا لەسەر ئاستی باڵا کۆ ببنەوەو پێکەوە ڕێگە چارەی هاوبەش بۆ گرفتەکانی ناوچەکە بخەنە ڕوو چونکە کۆتایی هاتنی داعش نزیکەو هەردو وڵاتیش دەیانەوێت بە هاوبەشی لەسەر دۆخی دوای داعش کێکی دوای جەنگ دابەش بکەن.