ڤلادیمێر پۆتینی چینی
خواكوڕك
بە هۆی هاوشێوە بوونی لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتنی سەرۆکی ڕووسیا،جوتیارێکی سادەی وڵاتی چین دەبێتە کەسایەتیەکی دیارو بەرچاو وێنەکانی لە زۆر ڕۆژنامەو گۆڤارەکاندا بە خێرایی بڵاو دەبنەوه.
لوا یوان بین جوتیارێکی دانیشتوی هەرێمەکانی ناوەڕاستی چینەو تەمەنی ٥٤ ساڵەو لە ئێستادا بە پۆتنی چین ناسراوە،لەو ڕوەوە لوا لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا بەدەم پێکەنینەوە دەڵێت لە ڕاستیدا من لە پۆتین ناچم بەڵام ئەو لە من ئەچێت هیوادارم بەوە خۆشحاڵ بێت.