شێخ عەبدولڕەحمان نەقشبەندی: من دەنگ بەریفراندۆم دەدەم جا با مەلا كامەران بیسەلمێنێ كە بەعسیم
خواكوڕك
دوای ئوەی بزووتنەوەی گۆڕان هەموو هەوڵەكانی خۆی خستنەگەر بۆ كاركردن لەسەر دروستكردنی بەرەیەكی دژ بە سەربەخۆیو ریفراندۆم, لە دواهەمین هەولیان لە رێگای كادرێكی سیاسیان بە ناوی مەلا كامەران تۆمەتی بەعسی بوون درایە پاڵ ئەوانەی كەلەگەڵ سەربەخۆی كوردستانن, لەوە وەلامدا شێخێكی تەریقەتی نەقشەبەندی دەلێت:” مەلا كامەران گاڵتە بە عەقڵی خەڵك دەكات”
شێخ عەبدولڕەحمان نەقشبەندی مامۆستایەكی ئاینی ناوداری هەورامانە، لەبارەی لێدوانەكانی ئەو كادرەی بزووتنەوەی گۆڕان(مەلا كامەران) گوتی: “وای لێ هاتووە حزب دەستی تێكەڵی هەموو شت كردووە، تەنانەت وای لێ هاتووە ئەم مەلایانە بە ئاراستەكردن بۆچوونیان دەردەبڕن، دواتر با بزانین بەعس لە كوێ باوی ماوە تا خەڵكانێك بمانخەنە بەرەی بەعسیەوە؟ ئەمەی باسی كردووە وشكە بەهانەیە، پاساو دروستكردن و بیانوو هێنانەوەیە”
شێخ عەبدولرەحمان گوتیشی: “فەرموو مەلا كامەران بیسەلمێنێ كە بەعسین، من لە تەوێڵە و هەورامانم، بۆ من ڕیفراندۆم لە نان گرنگترە، لە هەموو ئیشە تایبەتیەكانم گرنگترە، پێم بڵێن بەعس چۆن دەگاتە لای من؟ بەعس چی دەكات لای ئێمە؟ ئەمەی باسی كردوووە جیا لەوەی كاریگەری لەسەر پێكەوە ژیان دەكات، بەڵكو دەبێتە هۆكارێك بۆ ئەوەی خەڵكی كوردستان لە گیانی هاوكاری دوور بكەنەوە، جۆرێكە لە گاڵتەكردن بە عەقڵی خەڵك”.