زۆنی سەوز ، ئازادی ، پەکەکە ، سەربەخۆیی
بهمن کاک عبداللە
دوای هاتنی داعش بۆ عێراق و سوریاو سڕینەوەی سنورەکان دۆخیکی گەرم لە ناوچەکەدا هاتوەتە ئاراوە ، کەکۆمەڵێک ڕووداو پێشهاتی لە خەڵک تێکەڵ و پێکەڵ کردوەو میدیاش هۆکاریکی سەرەکی ە .
زۆر جار و لەزور بۆنەدا گویمان لەوەدەبێت کە زۆنی سەوز زۆنیکە جیاوازە لەرووی ئازادی میدیا و قسەکردن ، بەڵام ئەوەی بەڕوونی سەیری ڕووداوەکانی چەن ساڵی ڕابردووی کوردستان و ئەوزۆنەو میدیاکانی بکات دەزانیت ، بەڵێ ڕاستە میدیای زۆنی سەوز بەحزبی و سیبەرو شەریکەوە ئازادیەکی ڕەهایان هەیە !! بەڵام چۆن ، هەرچی هەواڵ و ڕاپۆرتیک دژی ئاسایشی نەتەوەیی یان ئاسایشی ئابوری ین تەنانەت لەبەرژەوەندی تیرورستانیش بڵاو بکریتەوەو قسەی لەسەر بکرێت ئاساییە بەڵام بەمەرجیک بۆ لیدان بیت لە پێگەو ناوبانگی پارتی و بارزانی بیت ، ئەگینا بۆیان نیە دەست ببەن بۆ هیچ مەلەفیک کە زەرەر بەپەزەکانی گردەکە یان خاوەن زۆن بگەیەنیت .
دەیان کەیسی تیرور کردن و بەهەدەردانی داهات و پەک خستنی پرۆژەی ژیانی خەلک لە زۆنی سەوز نیلی هەبوەو هەیە بەڵام یان باسیان نەکردوە یان بەجۆریک باسیانکردوە کەئەنجام تاوانەکەی خراوەتە ئەستۆی پایتەخت و حکومەت و بەتایبەتی پارتی ، ئەم میدیا یە زۆر جار سڵی لەوەش نەکروەتەوە باسی شکستی پیشمەرگەو سەرکەوتنی داعشیش بکات ، میدیایەک سێ ڕۆژ ڕووماڵی گرتنەوەی روومادی دەکات لەلایەن حکومەتی عیراقی و حەشدی شەعبیەوە ، بەڵام بە هەواڵێکی دوو دەقیقەی باسی ئازادکردنی ۱٥٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەی خاکی کوردستان لەلایەن پێشمەرگەوە دەکات .
میدیایی زۆنی سەوز زوومی کامیراکانی لەسەنگەری بەرگری و ڕزگارکردنی خاکی کوردستان و قوربانی دانی پێشمەرگە دانانیت و زوومەکەی دەخاتەسەر کباب خانەی عباسی ئەبوشوارب .
پەکەکە لەوەتەی هەیە خۆی لە بەشیکی فراوانی خاکی کوردستان حەشارداوەو بەکاری دەهینیت بۆ هیرش کردنەسەر تورکیا و زورجار وەتە هۆی ئەوەی تۆپ و تانک و تەیارەی تورکیا خاکی هەریم ببەزینن و خەلکی سڤیل و بی تاوان بکەنە قوربانی ، ئەم هیزە بەئاشکراو بێشاردنەوە ئیستا دژی ئاڵای کوردستان و سەربەخۆیی خەلکی باشووری کوردستانن ، لەنەوروزی ئەمساڵیش بینیمان لە هەندی ناوچەی باکوری کوردستان ریگریان لە هەلگرتنی ئاڵای کوردستان کرد .
لەسەرەتای هاتنی داعشەوە پەکەکە بەناردنی کۆمەڵێک چەکدار بۆ شنگال و دەست تیکەلکردنیان لەگەل حەشدی شیعە ،بەردەوام خەریکی دروست کردنی گرفت و دروستکردنی کیشەن بۆ دەزگاکانی حکومەت لەوشارە .
پەکەکە لەسەرەتای هاتنی داعشەوە چەن هیزیکی لەژیر ناوی یەپەگەو یەپەژە دروستکرد و ناردنی رۆژ ئاوا و بەزۆری چەک دەستیانگرت بەسەر رۆژئاواداو جگەلە خۆیان هیچ هیزیکی تریان قبوول نەکرد ، ئەوان لەگەل هیزەکانی بەشار ئەسەد لە قامیشلۆ ریککەوتنیان کردو هیزی سوریا لەهەندی ناوچە تائیستاش بوونیان هەیە بەڵام ریگە بە بوونی هیزی پێشمەرگەی رۆژ ئاوا نادات بگەرینەوە ، ریککەوتنی هەولیر یەک و دوو ، دهۆک یان جیبەجی نەکرد لەگەل هیزە رەسەنەکانی ڕۆژئاوا ، کاتیکیش کوبانی خەریک بوو بکەویت سەروک بارزانی و پیشمەرگەی باشوور فریایی کەوتن و هیزیان بۆ ناردن و هاوکاری هاوپەیمانانیان بۆ دەستەبەر کردن .
ئیستا یەپەگە لە ڕۆژئاوا کەنیوەی دانیشتوانەکەی لەسەر ماڵ و حاڵی خۆیان ماون ، خەریکی قەدەغەکردنی ئاڵای کوردستان و ناوی کوردستانە و هەموو سەرکردەسیاسیەبێ چەکەکانی حزبەکانی ڕۆژئاوا دەگریت و لەوڵات دەریان دەکات ئەوانی کەباوەریان بەئاڵای کوردستان و ناوی کوردستانی رۆژئاوا هەیەو بەتوندی رووبەرووی ناڕەزایی خەلکەکەی دەبیتەوە ، لەدواکاریشیان دا سەرەڕای خۆپیشاندانی جەماوەری لە ڕۆژئاوا ، یەپەگە ڕیگری کرد لە گەڕانەوەی تەرمی شەهیدیکی ڕۆژئاوا کەلە باشوور شەهید بوو بوو . کەچی شاسوارانی دیموکراسی و ئازادی ڕاگەیاندن لە زۆنی سەوز خۆیان لێکردوە بەکەڕەیی شەکر و کەس حەرفیکی لەسەر ناڵێت .
سەربەخۆیی کوردستان ئیستا بوەتە ڕۆژەڤی ڕۆژنامەو ڕاگەیاندنەکانی جیهان و ناوەندەگرنگەکانی لێکۆڵینەوەی جیهانی بەگرنگیەوە باسی لەدایک بوونی دەوڵەتی کوردی دەکەن ، پێشمەرگەش بەسەرکردایەتی راستەوخۆی بارزانی و هاوکاری هاوپەیمانان ، ڕۆژ بەڕۆژ بست بەبستی خاکی داگیرکراوی کوردستان ئازاد دەکەن و بە خوین و خەندەق سنوور دیاری دەکەن ، هەرچی هیزە سیاسیەکانیشە تەنها پارتی دیموکراتی کوردستانە بێ دوو دڵی و بەڕوونی باس لەسەربەخۆیی و بڕیاری چارەنووس دەکات ، یەکیتی و گۆڕان لەدوای ریککەوتنیان و ناردنی وەفدی هاوبەشیان بۆ بغداد و دەعوەت کردنی مالکی بۆسلیمانی رایان گەیاندوە کەئەوان لەگەل دابەشکردنی عێراق و ڕیفراندۆم نین ، داوی جاریکی تر گەرانەوە بۆ عێراق دەکەن .
ئیستا خەلکی کوردستان بەپێی زۆریک لە خویندنەوە سیاسیەکان لە نێوان دوو بەرداش دایە یان بریاری جیابوونەوەو سەربەخۆیی یان گەڕانەوە بۆ خاڵی سفر و لەدەست دانی هەموو ئەوەش کەئیستا هەیمانە لە سەربەخۆی فروشتنی نەوت سەربەخۆ بەدەست هینانی چەک و سەربەخۆی کاروباری دبلۆماسی ، ئەو هیزانەی بانگەشە دەکەن بۆ گەرانەوە بۆ بغداد بزانن یان نا بریار لەمەرگی یەکجاری حوکم ڕانی کوردی دەدەن ، بۆیە دەبێت پارتی و بارزانی کەئاڵا هەڵگری ڕاستەقینەی دەوڵەتن بێ سێ و دوو چاوەروانکردنی زیاتر قسەی کۆتایی لەگەڵ یەکیتی نیشتمانی بکەن و بڕیاری یەکلاکەرەوە بدەن چونکە لەداهاتوودا هەرئەوانەی کەئیستا دەڵێن کاتی دەوڵەت نیە ئەوسادەڵێن دەرفەت لەبار بوو سەرکردایەتی کورد لەدەستی دا.