فەرەنسا 600 هێرشی ئاسمانی لە موسڵ دژی داعش ئەنجامداوە
خواكوڕك
لەسەرەتای بەشداریكردنی لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ لەدەست داعش، كە ئێستا رووبەرێكی كەمی بەدەستەوە ماوە، فەرەنسا وەك هێزێكی كاریگەری ئەم شەڕە دەركەوت, سوپای ئەم وڵاتەش رایدەگەیەنێت:” فڕۆكە جەنگییەكانمان 600 هێرشیان دژی داعش ئەنجامداوە”
كۆلۆنێل پاتریك ستیگر، گوتەبێژی سوپای فەرەنسا ئاشكراشیكرد، لە سەرەتای بەشداریكردنی وڵاتەكەی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی هاوپەیمانان دژی داعش لە مانگی ئەیلوولی 2014 تاوەكو ئێستا فڕۆكە جەنگییەكانیان هەزار و 307 هێرشیان كردووەتە سەر بنكە و پێگە سەربازییەكانی داعش لە عێراق و سووریا.
بەپێی داتاكانی پێنتاگۆن، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، كە ئەمریكا سەركردایەتی دەكات، زیاتر لە 22 هەزار و 670 هێرش لە عێراق و نۆ هەزار و 675 هێرشیشیان لە سووریا دژی داعش ئەنجامداوە.
فەرەنسا 600 هێرشی ئاسمانی لە موسڵ دژی داعش ئەنجامداوە لەلایەن سەمیع زوبێر 3 كاژێر لەمەو بەر لە سێ ساڵدا 1307 هێرشی كردووەتە سەر پێگەكانی داعش لە عێراق و سووریا رووداو ـ هەولێر لە سەرەتای شەڕی موسڵەوە فڕۆكە جەنگییەكانی فەرەنسا 600 هێرشی ئاسمانیان دژی داعش ئەنجامداوە. سوپای فەرەنسا رایگەیاند، لەسەرەتای بەشداریكردنی لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ لەدەست داعش، كە ئێستا رووبەرێكی كەمی بەدەستەوە ماوە، فڕۆكە جەنگییەكانیان 600 هێرشیان دژی داعش ئەنجامداوە. كۆلۆنێل پاتریك ستیگر، گوتەبێژی سوپای فەرەنسا ئاشكراشیكرد، لە سەرەتای بەشداریكردنی وڵاتەكەی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی هاوپەیمانان دژی داعش لە مانگی ئەیلوولی 2014 تاوەكو ئێستا فڕۆكە جەنگییەكانیان هەزار و 307 هێرشیان كردووەتە سەر بنكە و پێگە سەربازییەكانی داعش لە عێراق و سووریا. بەپێی داتاكانی پێنتاگۆن، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، كە ئەمریكا سەركردایەتی دەكات، زیاتر لە 22 هەزار و 670 هێرش لە عێراق و نۆ هەزار و 675 هێرشیشیان لە سووریا دژی داعش ئەنجامداوە.