باڵیۆزی ئەمریكا: ئەنجامی ریفراندۆمی كوردستان بەندە بەڕای خەلك كە دەیانەوێت جیا ببنەوە یان نا
خواكوڕك
باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق هەڵوێستی رەسمی وڵاتەكەی لەبارەی ریفراندۆمی ئەمساڵی هەرێمی كوردستانەوە راگەیاند.
دوگڵاس سیلیمان باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بەغدا پرێس كۆنفرانسێكی ساز كرد و هەڵوێستی رەسمی وڵاتەكەی لەبارەی ریفراندۆمی ئەمساڵی هەرێمی كوردستانەوە راگەیاند و ئاشكرای كرد، پێویستە ریفراندۆمەكە لەڕێگەی دیالۆگی نێوان هەولێر و بەغداو لەسەر بنەمای لێكتێگەیشتن و لەچوارچێوەی دەستووری عێراقدا بێت.
لە وەڵامی پرسیارێكیشدا سەبارەت بەئەنجامی ریفراندۆم، باڵیۆزی ئەمریكا لەبەغدا ئاماژەی كرد، ئەوە بۆ رای خەڵكی دەگەڕێتەوە كە دەیانەوێت لەعێراق جیاببنەوە یاخود نا.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا لە بارەی گەڕاندنەوەئاوارەكان دۆگلاس سلێمان گوتی:” ئەمریكا بەبڕی ١٥٠ ملیۆن دۆلار یارمەتی پێشكەش بەعێراق دەكات بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری و گەڕانەوەی ئاوارەكان و دروستكردنی قوتابخانە و خزمەتگوزاری تەندروستی”