عومەری سەید عەلی و قادری حاجی عەلی كار بۆ شوێنگرەوەی نەوشیروان مستەفا دەكەن

 

خواكوڕك
لە ئاستی باڵادا بەرپرسانی بزوتنەوەی گۆڕان بوون بە دوو بەشەوە ، هەریەك لە (عومەر سەید علی ) و ( قادر حاجی عەلی ) وەك دوو ئاراستەی جیاوازو ناكۆك دەركەوتوون .
پرسی گەرمی ئێستای ناو بزوتنەوەی گۆڕان چۆنیەتی ڕێكخستنەوەی بزوتنەوەكەو شوێنگرەوەی نەوشیروان مستەفایە ، هەریەك لە (عومەر سەید عەلی و قادری حاجی عەلی ) دیاترین دوو ناون كەلە ئێستادا كار بۆ شوێنگرەوەی رشێكخەری كۆچكردوو دەكەن .
بە پێی زانیارییەكانی خواكوڕك كە سەرچاوەیەكی بەرپرس و نزیك داوایان كردووە ناویان ئاشكرا نەكرێت ، ئاماژەیان بەوەدا كێشەو ناكۆكی لە نێوان ( عومەر سەید عەلی و قادری حاجی عەلی ) هەیە و هەریەكەیان تێڕوانینی جیاوازیان هەیە بۆ ئایندەی بزوتنەوەكە و بەر لە وەفاتی نەوشیروان مستەفاش كێشە لە نیوانیان هەبوو قادری حاجی عەلی لەگەڵ كشانەوەی بزوتنەوەی گۆران بوو لە حكومەت و عومەر سەید عەلی لەگەڵ مانەوە بوو هەریەكەیان پاساوی خۆیان هەبوو .

Back to top button