سەركردەیەكی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان دەستی لەكار كێشایەوە

خواكوڕك
دوای نەمانی رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە ئێستادا, ئەم بزووتنەوەیە كەوتۆتە قەیرانی خۆ بەڕێوەبەری قوڵ و بە جۆرێك لە ئێستادا كێشە كەوتۆتە نێوبەشێك لە سەركردەكانی بزووتنەوەی گۆڕان بەهۆیەوە سەركردەیەكی باڵای ئەم بزووتنەوەی گۆڕان وازی هێنا.
بە پێی زانیاریەكانی( خواكوڕك) كە لسەرچاوەیەكی ئاگادار لە دۆخی ناوخۆی بزووتنەوەی گۆڕان دەستی كەوتووە كە:” عوسمانی حاجی مەحموود بە فەرمی نامەی دەست لە كاركێشانەوەی خۆی ئاراستەی خانەی راپەراندنی و جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕانكردووە, لە ئێستادا هیچ پەیوەندیەكی بە بزووتنەوەی گۆڕان نەماوە.

ئەم سەرچاوەیە گوتیشی:” عوسمانی حاجی مەحمود لە ئێستادا پەیوەندی بە یەكێتی نیشتمانی كوردستان كردووە, چووەتە ریزی یەكێتیەوە, هەروەها دەنگۆی دەست لە كار كێشانەوەی چەند سەركردەیەكی دیكەی گۆڕان لە نێو مەكۆ و جڤاتی نیشمانی لە ئارادایە, بەڵام تا ئێستا نازانرێت ئەم سەركردانە كێن, بەلام مقۆمقۆی لەنێو خانەی راپەراندنی گۆڕان دروست كردووە.

سەرچاوەكەی خواكوڕك هۆكاری واز هێنانی ئەم سەركردەیەو سەركردەكانی دیكەی گۆڕان ئاشكرا دەكات و گوتی:” هۆكاری واز هێنانی عوسمانی حاجی مەحموود بە هۆی ئەو هەلۆێستە نانیشتمانیەیی بزووتنەوەی گۆڕانە لە بەرامبەر پرسی ریفراندۆم, پێشتریش بە دەنگی بەرز لە نێو جگاتی نیشتمانی گۆڕان هاواری كردووە كە چۆن دەكرێت دژ بە پرسێكی نەتەوەی بوەستیتەوە تەنها لەبەر یوسف محەمەد.

 

Back to top button