بەرپرسێكی یەكێتی نهێنیەك لەبارەی ئەمریكا لە عێراق ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
رەشاد گەلالی رایگەیاندووە، هێزێكی تایبەتی سوپای ئەمریكا لە فرۆكەخانەی گەیارە بوونی هەیە، جار بەجار هاوكاری سوپای عێراقی دەكەن، لە چەند شەڕێكدا و دەلێت سەرپەرشتی چەند ئۆپەراسیۆنێكی سوپای عێراقیشیان كردووە.
رەشاد گەڵالی بەرپرسی کۆمیتەی مەخمووری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ میدیاکانی حزبەکەی ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئەو گوندانە، پێشتر لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە داگیرکرابوون، بەڵام لە ئۆپراسیۆنەکانی ئەم دواییەی سوپای عێراقدا کۆنتڕۆڵ کرانەونەتەوە.
گوتیشی: ”ئەو ھێزە تایبەتەی سوپای ئەمریکا، بنکەی سەرەکییان لەناو فڕۆکەخانەی گەیارەدایە و لە زۆر جووڵەی سەربازیدا لەو ناوچەیە، لەگەڵ سوپای عێراق ھەماھەنگی دەکەن“.