ئه‌م دوو خواردنه‌وه‌یه بخۆ و خۆت رزگار بكه له نه‌خۆشی دڵ بۆ هه‌میشه
خواكوڕك
نه‌خۆشی دڵ یه‌كێكه له نه‌خۆشیه باوه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان و به‌شیكی زۆر له خه‌ڵكی تووشی ئه‌و نه‌خۆشی ده‌بن،به‌ڵام له ئێستادا بۆ ئه‌وه‌ی به‌دووربی له‌و نه‌خۆشیه و پارێزراو بیت، باشتره كه هه‌میشه ئه‌م دوو جۆره خواردنه‌وه‌یه بخۆیته‌وه.
1-قاوە: توێژینەوە نوێكان ئەوەیلن ئاشكرا كردوە ڕۆژانە خواردنەوەی دوو بۆ چوار فنجان قاوە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ كەمدەكاتەوە بەڕێژەی %20 ،بەڵام ئاگاداربن هاوشێوەی ئەوەی سوودی هەیە زیادە ڕەویكردن لە خواردنەوەی قاوە و هەموو جۆرە خواردنەوەیەكی چالاككەر كاریگەری دەبێت لەسەر دڵ و لێدانەكانی دڵ خێرا دەكات و ئەمەش جارێكی دیكە كێشەی تەندروستی دروست دەكاتەوە .
2-چای سەوز : (كاتشین و ترشی ئەلفینیك) كە دوو دژە ئۆكسێنەری بەهێزن لە پێكهاتەی چا دا هەن ، رۆژانە خواردنەوەی كوپێك چای سەوز هەرسی گەدە ئاسانتر دەكات و كۆلیسترۆلی زیاددەی ناو جەستە دەمژێت ، بۆ ئەوەی خاوەنی دڵێكی تەندروست بیت و ملولەكانی خوێنت پارێزراو بێت ڕۆژانە كوپێك لەم چایە بخۆرەوە .