ئهوانهی قهڵهون پێویسته بترسن و ئاگاداربن كه تووشی ئهم نهخۆشیانه نهبن

خواكوڕك
قهڵهوی له ئیستایه یهكێكه له نهخۆشیه باوهكان و بههۆی قهڵهویشهوه مرۆڤ تووشی دهیان نهخۆشی جۆراو جۆر دهبێت،بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەك دەركەوتووە قەڵەویی پەیوەندی هەیە بەزیادبوونی تووشبوون بەچەند جۆرێك نەخۆشی شێرپەنجە لەوانە شێرپەنجەی گەدە و جگەر و پەنكریاس و گەدە و زراو و هێلكەدان و شێرپەنچەی خوێن و مێشك.
بەپێی لێكۆڵینەوەیهك كە لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ لێكۆڵینەوەی شێرپەنجەی سەر بە رێكخراوی تەندروستی جیهانیەوە ئەنجام دراوە دەركەوتووە ئەو كەسانەی پارێزگاری لە كێشیان دەكەن و رێگری دەكەن لەقەڵەوبوون رێژەی تووشبوونیان بە 8 جۆر شێرپەنجە كەم دەبێتەوە.
(دكتۆر گراهام كولدیتز) سەرۆكی تیمی لێكۆڵینەوەكە دهڵێت” بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكەیان دەركەوتووە قەڵەویی دەبێتە هۆی شێرپەنجە و یەكێك لەرێگاكانی خۆپاراستن لەو جۆرە نەخۆشیە برییتیە لەپارێزگاری كردن لە كێشی تەندروست.