حه‌بی پاراسیتامۆڵ چه‌ندین زیانی هه‌یه‌ و ره‌نگه‌ مرۆڤ تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ و ده‌ماخ بكات

خواكوڕك

پاراسیتامۆڵ پڕفرۆشترین دەرمانی ئازارشکێنە لە جیهاندا و بە چەندین شێوەی جیاواز دەست دەکەوێت، پێداچوونەوەیەکی ئەنجامی توێژینەوەکانی رابردوو دەریخستووە کە بەردەوام بەکارهێنانی ئەم دەرمانە ئەگەری توشبوون بە چەندین نەخۆشی کوشندە زیاد دەکات.

راپۆرتێکی تێروتەسەل، کە لە (تۆماری نەخۆشییە رۆماتیزمییەکان)ی بەڕیتانی بڵاوکرایەوە، لە ئەنجامی پێداچوونەوەی ١٨٨٨ توێژینەوەی تەندروستی و پاش دووبارە لێکدانەوە و بەستنەوەی ئەم توێژینەوەیانە، دەرکەوت کە بەکارهێنانی دەرمانی پاراسیتامۆڵ بۆ ماوەیاکی درێژ و بە بەردەوامی ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ و دەماخ زیاد دەکات.

بەپێ داتای یەکێک لە توێژینەوەکان، خواردنی ١٥ حەبی پاراسیتامۆڵ (٥٠٠ ملیگرام) لە ماوەی هەفتەیاکدا ئەگەری توشبوونی جەڵتەی دڵ بە رێژەی ٦٨% زیاد دەکات.

هەروەها راستییەکی پزیشکی زانراوە کە زیادەڕۆیی لە دەرمانی پاراسیتامۆڵ کێشەی جگەری لێ دەکەوێتەوە.

Back to top button