ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه‌ هه‌رمێ بخۆن

خواكوڕك

نەخۆشی شەکرە یەکێکە لەو نەخۆشیە درێژخایەن و بێزارکەرانەی کەپێویستی بەچاودێری تایبەت و سیستمی خۆراکی و ژیانی وورد ھەیە، بۆیە چەند مادەیەکی خۆراکی ھەن کە کارەکە ئاسانتر دەکەن لەنێویاندا میوە، بۆیە شارەزایان رێنمایی دەکەن بەپێویستی خواردنی سێو بەشێوەیەکی رۆژانە، بەوپێیەی سودێکی زۆری ھەیە، بەڵام توێژینەوەیەکی زانستی و پزیشکی نوێ دەریخستوە کەھەرمێ باشترینە.

ھەرمێ چەندین سودی ھەیە بۆ نەخۆشی شەکرە و رۆڵی کاریگەری ھەیە بەھۆی بوونی پێکھاتە فینۆڵییەکانی ناوی کەدەبێتە دژەئۆکسان دژی نەخۆشی شەکرە لەرێی کۆنترۆڵکردنی رێژەی گلوکۆز لەخوێندا، سەرباری دابەزاندنی ئاستی پەستانی خوێن وادەکات توشبوان پێویستیان بەخواردنی حەبیش نەبێت.
دەکرێ ھەرمێ بخورێت بەبێ ئەوەی توێکڵەکەی لێ بکەیتەوە چونکە چەندین سود و نرخی خۆراکی پێویستی ھەیە بۆ لەش و تەندروستی، بۆیە ھەرمێ تەنیا میوەیەک نیە و بەشێکی گرنگە لەسیستمی خۆراکی تەندروست بۆ توشبوانی شەکرە، بەتایبەت کەوزەی لەش بۆ مژینی گلوکۆز زیاد دەکات و دەبێتە ھۆی بەھێزکردنی سیستمی بەرگری لەش بەوپێیەی مادەی دژەئۆکسانی بەھێزی تێدایە و دژی رەگی سەربەست و تەنەبڵاوەکانی نێو لەشە.

Back to top button