مامۆستایه‌كی ئاینی له‌ قه‌ڵادزێ كوژرا

خواكوڕك

ئه‌مرۆ هه‌ینی دوای ته‌واو بوونی گوتاری هه‌ینی له‌گه‌ڕه‌كی گرێداخی قه‌ڵادزێ كه‌سێك ته‌قه‌ له‌مامۆستایه‌كی ئاینی ده‌كات ده‌ست به‌جێ مامۆستایه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ست ده‌دات،

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌خواكوڕكی راگه‌یاند ئه‌مرۆ له‌ گه‌ره‌كی گرێداخی قه‌ڵادزێ شاری قه‌ڵادزێ، كاتژمێر یه‌كی پاش نێوه‌رێ، له‌پاش ته‌واو بوونی گوتاری هه‌ینی، پێشنوێژی مزگه‌وتی ره‌حمان، ده‌كه‌وته‌ بۆسه‌ی كه‌سێكه‌وه‌، ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و ده‌كوژرێت”.

شایانی باسه‌ مامۆستای ئاینی به‌ناو (ح.ح.ع) له‌دایك بووی ساڵی 1972ی دانیشتووی گه‌ره‌كی ئاشتی له‌ قه‌لادزێیه‌”.

Back to top button